بەهۆی بایکۆتی فراکسیۆنەکان هەمواری یاسای خانەنشینی دوادەخرێت

شەیری بکە لە:
بەهۆی بایکۆتی فراکسیۆنەکان هەمواری یاسای خانەنشینی دوادەخرێت

بینای پەرلەمانی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی بایکۆتی زۆربەی فراكسیۆنەکان، پەرلەمانی عێراق نەیتوانی دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات، بەوهۆیەشەوە هەمواری یاسای خانەنشینی دواخرا.

 

وێنە گەورەکە: بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە، پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای خانەنشینی گشتیی بکات، بەڵام بەهۆی بایکۆتی بەشێک لە فراکسیۆنەکان ڕێژەی یاسایی دانیشتنەکە تەواو نەبوو و بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

 

لێدوانی فەرمی: چیایی تەیمور، پەرلەمانتاری عێراق ڕەخنەی توندی لە ئەدای ئەنجوومەنی نوێنەران گرت و ڕایگەیاند: بابەتی بایکۆت و گرێدانی چەندین یاسای جۆراجۆر بەیەکەوە ئاماژەیەکی باش نییە بۆ تێپەڕاندنی ئەو یاسایانەی پەیوەستن بەژیانی خەڵکییەوە.

 

ئەمەش بزانە: مانگی ئابی ساڵی 2024 ـی هەمواری یاسای تەمەنی خانەنشینی یه‌كگرتوو لە عێراق ڕادەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرا، بەگوێرەی هەموارەکە تەمەنی خانەنشینی گۆڕانکاریی بەسەردا دێت، بەجۆرێک تەمەنی خانەنشینی لە 60 ساڵەوە دەکرێتەوە 63 ساڵ.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ