شایستەی دارایی کارمەندانی سەرژمێری خەرج دەکرێت

شەیری بکە لە:
شایستەی دارایی کارمەندانی سەرژمێری خەرج دەکرێت

دیمەنی دوو کارمەندی سەرژمێری، فۆتۆ - محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

نزیکەی 25 هەزار بژمێر لە هەرێمی کوردستان بەشدارییان لە کارەکانی پرۆسەی بەڕێوەچوونی سەرژمێری گشتیی لە عێراقدا کردووە، ئەمڕۆ چوار شەممە دەستکرا بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانیان.

 

 

لێدوانی فەرمی: دڵزار حەمە ساڵح، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دەستمانکرد بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەرژمێری لە هەولێر، بڕی پارەکە 250 هەزار دینارە، بەڵام 80 هەزار زیاتر دەدرێتە ئەو کەسانەی کە بەشداری خول و ڕاهێنانەکانی پرۆسەی سەرژمێرییان کردووە.

 

باکگراوند: قۆناغی یەکەمی سەرژمێریی لە 20 بۆ 22 مانگی 11ـی 2024 بەڕێوەچوو، کە بریتی بوو لە پرۆسەی ژمارەدانان و گەمارۆسازی، قۆناغی دووەمیش بریتی بوو لە کۆکردنەوەی زانیاریی دەربارەی وردەکاریی ژیانی هاووڵاتیان.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ