وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراق دەداتەوە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان وەڵامی ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق دەداتەوە و دەڵێت، حکومەتی فیدراڵ، نزیکەی تریلیۆنێک دینار کەمتری لە پارەی تەرخانکراو بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردبوویەوە، کە تیایدا هاتبوو، وێڕای نەناردنی داهاتی نانەوتی لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە مووچەی هەرێمی کوردستانیان ناردووە. ئەمڕۆ سێ شەممە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکی هەشت خاڵیدا وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراقی دایەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەقی وەڵامی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە 12-01-2025 لەبارەی خەرجکردنی شایستەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان:
1- وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی دادپەروەر نەبوو وەک خۆی بانگەشەی بۆ دەکات و پابەند نەبووە بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەبێ بەربەست، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی (10,026,883,844,549) دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە پاش بڕینی بڕی (726,995,775,414) دینار بۆ خانەنشینی و باجی داهات، لەکاتێکدا ئەو بڕە پارەیەی بەپێی خشتەی (هـ) لە بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 بۆ هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە، بریتییە لە (11,576,521,335,000) دینار واتە بڕی (822,642,015,037) دیناری کەمتر لە تەرخانکراوی خۆی ناردووە.
2- سەبارەت بە داهاتە نانەوتییەکان، ڕوونی دەکەینەوە کە بڕی (4,347,484,382,654) دینار کۆی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بووە تاوەکو 30-11-2024، بەپێی تەرازووی پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تشرینی دووەمی 2024 کە لەلایەن ئێمەوە نێردراوە بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵی، ئەوەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی ڕایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێم پابەند نەبووە بە ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵی، ئێمە ئەم لێدوانە بە تەواوی ڕەتدەکەینەوە، بەڵکو بڕی (399,168,964,500) دینار گواستراوەتەوە بۆ سەر حسابی وەزارەتی دارایی فیدراڵی لە بانکی ناوەندیی عێراق، لقی هەرێمی کوردستان/هەولێر، بەپێی ماددە (29) لە یاسای کارگێڕی دارایی ژمارە 6ی ساڵی 2019، بەپێی ڕێککەوتنی نێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر ناردنی 50%ی داهاتە فیدراڵییە نانەوتییەکان کە لە مانگی ئایاری 2024ەوە دەستپێدەکات، هاوکات ئەو بڕە داهاتە ناوخۆییەی کە دەمێنێتەوە بۆ خەرجی بەکاربردنی دامودەزگاکانی حکومەت و خەرجی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان خەرجکراوە. هەروەها بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی مووچە کە لە ئەنجامی سیاسەتی ئارەزوومەندانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی لە مامەڵەکردنی لەگەڵ هەرێمدا هاتووەتە ئاراوە، بۆ نموونە نەدانی سەرمووچەی فەرمانبەران و پلەبەرزکردنەوەیان کە هەندێک لە وەزارەتە مەدەنی و سەربازییەکان بەپێی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێیان دەبەخشرێت. سەبارەت بە نەدانی ئەو پارەیەش پەیوەندیمان بە وەزارەتی دارایی فیدراڵییەوە کردووە، وەڵامی ئەوانیش بە نووسراوی ژمارە (29895)ی لە (11/6/2024) بۆ ئێمە ئەوە بووە کە بەهۆی ئەوەی لە خشتەکانی بودجە نەبووە، بۆیە پارەیان بۆ سەرمووچە و پلەبەرزکردنەوە خەرج نەکردووە. دواتر دەرکەوت کە پێدانی سەرمووچە و پلەبەرزکردنەوە لە دامودەزگا فیدراڵییەکان بەردەوامە. ئەمەش باشترین بەڵگەیە لەسەر پەیڕەوکردنی سیاسەتی دووفاقی.
3- بە بەردەوامبوون لەسەر ئەم ڕێبازەی خۆی، وەزارەتی دارایی فیدراڵی هەستا بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی بە شێوەیەکی مەزاجیانە جێبەجێ کرد، بەو پێیەی ئەوەی پەیوەندی بە لێبڕینی خانەنشینییەوە هەبوو جێبەجێیکرد و ئەو پارەیەی بۆ مووچەی خانەنشینان زیاد بوو، نەیدا. لە کاتێکدا دادگەی فیدراڵی سەرۆکوەزیرانی عێراقی بەو بڕیارە پابەند کردبوو، حکومەتی هەرێمیش پابەند بوو بە خەرجکردنی بڕە پارەی زیادە لە داهاتە نانەوتییەکان کە دەکاتە نزیکەی (55) ملیار دینار لە مانگێکدا.
4- هاوکات دروستکردنی هەندێک ئاستەنگ و بەربەست لەبەردەم خەرجکردنی شایستەکانی داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێچەوانەی بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی، کە لە بڕگەی شەشەمی یاساکەدا هاتووە نابێت ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو حکومەت ببێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سوودمەندانی تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی مووچەی مانگانەیان لە ڕێکەوتی دیاریکراودا وەرنەگرن، نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەپێی بڕگەی حەوتەمی ئەو بڕیارەی پێشتر ئاماژەی پێکراوە، بە پێشێلکردنی مادەی 17ی دەستوور دادەنرێت، واتە ئەم مادانەی خوارەوە:( 14، 16، 22، 23،24،25،26،27،28،29،30،31،32،33،34،35،36.
5- پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی فیدراڵیەوە کرا سەبارەت بە دابینکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان (سەربازی و مەدەنی)، تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کە ژمارەیان (820 هەزار و 268) کەسە، بە بڕی (677,121,658,862) دینار بۆ مانگی کانوونی دووەم/2024، لەکاتێکدا بڕی (264,698,348,912 ) دیناریان بۆ ئەو گرووپانەی سەرەوە دابینکردووە، بەپێی نووسراوی ژمارە (35926) لە ڕێککەوتی 31-12-2024، لە کاتێکدا پارەیان بۆ خانەنشینانی (مەدەنی و سەربازی) دابین نەکردووە، سەرەڕای بوونی تەرخانکردنی پێویست دوای ڕەزامەندیی بۆ گواستنەوەی بڕی (430,000,000,000) دینار بۆ مووچەی خانەنشینی. لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا دادپەروەرانەیە ئەم توێژە لە شایستەکانیان بێبەش بکرێن و ئایا ڕاستە یەک لەسەر سێی بڕی پێویست بەسەر هەمان ژمارەدا دابەش بکرێت؟
6- بە لەبەرچاوگرتنی خەرجنەکردنی پارەی وەبەرهێنان و خەرجییەکانی بەکاربردن لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵی، پەنامان بۆ خەرجکردنی داهاتە نانەوتییەکا برد، سەرەڕای خەرجکردنی بڕی (22,082,901,444,287) دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵی و هاوکات بەخشینی بڕی (4,737,106,068,628) دینار وەکو پێشینە بۆ خەرجییەکانی وەبەرهێنان بۆ باقی پارێزگاکانی عێراق، لە کاتێکدا یەک دیناریش بۆ ئەو مەبەستە بۆ هەرێمی کوردستان خەرج نەکراوە.
7- بانگەشەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی کە باس لەوە دەکات بە شێوەی مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خەرجکردووە، ڕاست نییە. بەڵکو ئەو پارانە بە شێوەی قست ناردووە، هەندێکجار لە مانگێکدا هەشت قستی ناردووە لە کاتی جیا جیادا هەندێکجار لە مانگی دواتر پارەکەی ناردووە، بە بیانووی جۆراوجۆر خەرجکردنی مووچەی بۆ هەندێک وەزارەت و دەستە ڕاگرتووە بۆ ماوەیەک کە گەیشتووەتە پێنج مانگ، بە پێچەوانەی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی و یاسا کارپێکراوەکان و مافە دەستوورییەکان، هەموو پارە خەرجکردنانەش کە لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵی مانگانە بۆ بانکی ناوەندیی عێراق/هەولێر نێردراوە ئاماژەی بۆ کراوە.
8- سەبارەت بە پڕۆسەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە تەواوکردنی پڕۆسەی تەوتین لەڕێگەی پڕۆژەی (هەژماری من) بە پشتبەستن بە نووسراوی دادگەی فیدراڵی لە ڕێککەوتی 07-03-2024 نێردراوە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کەڕێگەی داوە مووچەی فەرمانبەران لە بانکە حکومی و ئەهلییەکان کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە مۆڵەتی پێدراوە، تەوتین بکرێن. نزیکەی 750 هەزار فەرمانبەر تۆمار کراون، لەو ژمارەیەش (220) هەزار فەرمانبەر تەوتینی (لەڕێگەی هەژماری من)ـەوە کردووە و لەو ڕێگەیەوە مووچەکانیان وەردەگرن.
لەلایەکی دیکە: وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، وەزارەتەکەمان ئامادەیی خۆی بۆ پێشوازیکردن لە هەر لیژنەیەک بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان، چ نێودەوڵەتی بێت یان عێراقی، ڕادەگەیێنێت، هەروەها دەرگای وەزارەتەکەمان بۆ هەموو لایەک کراوەیە، هەروەک چۆن کراوە بوو بۆ تیمی هاوبەشی نێوان دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و دیوانی چاودێری دارایی لە هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و تیکنب ئینێرجی بۆ پەرەپێدانی کەرتی نەوت کۆدەبنەوە
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ داخرانی کوشتارگەی خەبات دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە و ئیدارەی نوێی سووریا چوار لیژنە پێکدەهێنن
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنوور: لەگەڵ "هەسەدە" گرژی ڕووینەداوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ بەگرێبەستکردنی 500 کەس لە هەڵەبجە دەکات
13 کانوونی دووەم
لە کوردستان بانگدان بە دوو شێواز قەدەغە دەكرێت
12 کانوونی دووەم
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی نامەیەکی وەتسئەپ هۆشداریی دەدات
12 کانوونی دووەم
ئۆتۆمبێلەکەی بێڵ کلینتۆن لە مەزادێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت
9 کانوونی دووەم
فایلی خەڵک؛ بەدواداچوون بۆ گرفتی سەربازانی كورد و سۆناری ئۆتۆمبێل و نووسینگەكانی شۆفێری دەكات
7 کانوونی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و تیکنب ئینێرجی بۆ پەرەپێدانی کەرتی نەوت کۆدەبنەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ کێشەی تێدەکەوێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێک لە خانەنشینانی پلە تایبەت مووچەکانیان کەمدەکرێتەوە
- بزنس
- 13 کانوونی دووەم
دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاونیشتمانیان دەکرێت