ئاڤا نیوز
پرۆسەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی پێش ساڵی 2014 دەستیپێکردووە، مووچەی بەشێکیان هاوتاکراوە و بەهۆی بڕوانامە و خزمەتەوە پارەیەکی زیاتر چووەتەوە سەر مووچەیان، لە چەند مانگی ئایندەش مووچەی سەرجەمیان هاوتا دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: مانگی حەوتی ساڵی 2024 بڕیاری هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق جێبەجێ کرا، ئەمەش دوای بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق، بەڵام ئەوانەی پێش 2014 خانەنشین بوون بەپێی ڕێنماییەکان مووچەیان هاوتا نەکرا و تەنیا 100 هەزار دینار چووە سەر مووچەکانیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا پرۆسەکە دەستیپێکردووەتەوە و بەشێکیان هاوتاکراون و بەهۆی بڕوانامە و خزمەتەوە پارەیەکی زیاتر چووەتەوە سەر مووچەیان، تەنانەت قەرەبووی چوار مانگیش کراونەتەوە. خانەنشینان دوو بەشن، بەشێکیان ئەوانەن لە 2003 بۆ 2014 خانەنشین بوون، بەشێکیش ئەوانەن کە دوای 2014 خانەنشین بوون.
لێدوانی فەرمی: سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانیی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئەو شوێنانەی ژمارەیەکی کەم خانەنشینی تێدایە مووچەیان بۆ بەستراوە و قەرەبووی چوار مانگ کراونەتەوە، واتە مانگەکانی 7 و 8 و 9 و 10، بەڵام لە شارە گەورەکان هێشتا ڕێکارەکان دەستپێنەکراون، لە دوو مانگی داهاتوو سەرجەم خانەنشینانی پێش 2014 ڕێکارەکانی هاوتاکردنی مووچەکانیان بۆ دەکرێت".
ئەمەش بزانە: ژمارەی خانەنشینەکان نزیکەی 20 بۆ 25 هەزار کەس دەبێت، لە قۆناغی یەکەم 100هەزار چووە سەر مووچەکانیان، ئێستا بە فعلی مووچەکانیان هاوتا دەکرێت، ئەوانەشی مووچەیان کەمتر لە 500 هەزار بوو، بۆیان گەیێنراوەتە 500 هەزار دینار .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی ئۆزباکستان: ئەو کەسانەی بە پێ دەڕۆن ئۆتۆمبێلیان پێدەدرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ بەگرێبەستکردنی 500 کەس لە هەڵەبجە دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ژن و پیاوێک کوژران و بکوژیش دەستگیرکرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ بەگرێبەستکردنی 500 کەس لە هەڵەبجە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کوردستان بانگدان بە دوو شێواز قەدەغە دەكرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی نامەیەکی وەتسئەپ هۆشداریی دەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلەکەی بێڵ کلینتۆن لە مەزادێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت
9 کانوونی دووەم
فایلی خەڵک؛ بەدواداچوون بۆ گرفتی سەربازانی كورد و سۆناری ئۆتۆمبێل و نووسینگەكانی شۆفێری دەكات
7 کانوونی دووەم
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ کێشەی چەکی پارەی بەڵێندەران دەکات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت: دەکرێت کێشەی مووچە بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی زیاتر لە 14 هەزار کەس لە "هەژماری من" فۆڕمیان پڕکردووەتەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچە وەڵامی هەرێمی کوردستان دەداتەوە