د. ڕێبین سەلام: عێراق نیوەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانی ناردووە
- کوردستان
- 11 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ شەممە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەڕێوەدەچێت، کە نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی فیدراڵی و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەشدار دەبن. هاوکات شارەزایەکی بودجەی عێراق دەڵێت، ساڵی ڕابردوو بەغدا نیوەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانی ناردووە.
وێنە گەورەکە: لە بەرامبەر پابەندنەبوونی حکومەتی عێراق بە بڕیاری دادگای فیدراڵی و یاسای بودجە و ڕێککەوتنەکان بۆ ناردنی مووچە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بیر لە هەڵوێستی "تووند" بەرامبەر بەغدا دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: د. ڕێبین سەلام، شارەزا لە بودجەی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "لە ساڵی 2024 ئەزموونێکی تاڵمان لە ناردنی بودجەدا هەبووە، ساڵی ڕابردوو نیوەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان نێردراوە، عێراق ویستویەتی دژایەتی و دووبەرەکی لە نێوان خەڵکی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانی دروست بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە تێیدا".
بە گوتەی د. ڕێبین، لە عێراق هەفتەیەک مووچە دوا دەکەوێت، ئاگرێک دەنێنەوە بەهیچ ناکوژێتەوە، بەڵام خەڵکی هەرێمی کوردستان خۆڕاگرە و شەڕی ئیرادەی لەگەڵ دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بودجەی حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکان نزیکەی دوو ئەوەندی هەرێمی کوردستانە، لایەنە شیعییەکان دەیانەوێت حەشد بکەنە بەشێک لە سوپای عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی عێراق: کارمەندی دیپلۆماسییمان زۆر کەمە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە ئەمریکا شەش کەس گیان لەدەست دەدەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یۆنان باسی کێشەی تانجەڕۆی سلێمانی کرا
10 نیسان
Open AI سکاڵای یاسایی دژی ئیلۆن مەسک تۆمار دەکات
10 نیسان
مەترسی لەسەر ژیانی شازادە هاری هەیە
10 نیسان
بەهۆی جۆرە مامەڵەیەکەوە ژمارەیەك زێڕینگەر مایەپووچ دەبن
9 نیسان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی و ئەردۆغان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: پێکهێنانی حکومەتی هەرێم بۆ سەقامگیری ناوچەکە زۆر گرنگە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
چین زەمالەی خوێندن بە هەرێمی کوردستان دەبەخشێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوونەوە