
قوتابخانەی مەلا ئۆمەری بنەڕەتی لە هەولێر وێنە/ محەممەد شوانی - ئاڤامیدیا
ئاڤا دیجیتاڵ
لە کۆبوونەوەیەکدا لە پارێزگای هەولێر لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیران بارزانی بڕیار لەسەر دروستکردنی زۆرترین قوتابخانە لە سنووری پارێزگای هەولێر درا. کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 14-01-2024 بەڕێوەچوو کە ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە، محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئامادەی بوون.
بۆچی گرنگە: لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیران بارزانی، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دروستکردنی ژمارەیەکی زۆری قوتابخانە و خوێندنگەی لە سنووری پارێزگای هەولێر دەرکرد.
لێدوانی فەرمی: "لە کۆبوونەوەکەدا، دووپات لە ڕاسپاردەى سەرۆکى حکومەت و کاری لەپێشینەی کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان کرایەوە لە برەودانى زیاتر بەکەرتى پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمى کوردستان بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت بە تایبەتى"، ئومێد خۆشناو ئەمەی بە ئاڤا میدیا گوت.
لەلایەکی دیکەوە: لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا دەستپێشخەرى و هەنگاوەکانى ئەو وەبەرهێنەر و خێرخوازانەش بەرز نرخێنرا کە لە ساڵانى ڕابردوودا هاوکار و یارمەتیدەر و هەماهەنگیکارى حکومەتی هەرێمی کوردستان بوون لە دروستکردنی پرۆژەی هاوبەش و دروستکردنى قوتابخانەکان.
ژمارەکان وا دەڵێن: لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پارێزگای هەولێر، 1614 قوتابخانە و خوێندنگە هەن، 135 باخچەی ساوایان، 1157 قوتابخانەی بنەڕەتی، 117 قوتابخانەی دواناوەندی، 181 قوتابخانەی ئامادەیی، 12 قوتابخانەی فێرکردنی خێرا، 11 قوتابخانەی پیشەیی و کۆمەڵگەی پەروەردەیی هەن.
• 532 هەزار و 876 قوتابی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پارێزگای هەولێر هەن.
• 39 هەزار و 142 مامۆستا لە سنووری ئەو بەڕێوەبەرایەتییەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان سەردانی فەرەنسا دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەقفی سوننی عێراق بەهۆی ڕۆژی جەژنەوە سزای مامۆستایەکی ئایینی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناڕەزایەتییەکانەوە تورکیا سزای مێتا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار