نوێنەرانی قوتابیانی ماستەر و دکتۆرا لە بەردەم خوێندنی باڵا گردبوونەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

نوێنەرانی قوتابیانی ماستەر و دکتۆرا لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی گردبوونەوە و داوا دەکەن هاوشێوەی منداڵی شەهید و خاوەنپێداویستی تایبەت و زیندانی سیاسی ئیستیسنا بۆ ئەوانیش بکرێت.


وێنە گەورەکە: بەشێک لە نوێنەرانی قوتابیانی کاندیدی ماستەر و دکتۆرا لەهەرێمی کوردستان لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا  بۆ جاری شەشەم گردبوونەوە، داواکارییان ئەوەبوو، چۆن ئیستیسنا بۆ منداڵی شەهید و خاوەنپێداویستی تایبەت و زیندانی سیاسی کراوە بۆ  خوێندن لەماستەر و دکتۆرا بۆ ئەوانیش بکرێت، ژمارەیان 400 بۆ 500 خوێندکار ئەبێت.


زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان  لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ کێشەکەیان بکات.

 

زانیاریی زیاتر:  لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامی کارەکانی لیژنەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕادەگەیێنرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ