ئۆتۆمبێلێکی یەبەشە لە شنگال بۆردوومان دەکرێت

شەیری بکە لە:
ئۆتۆمبێلێکی یەبەشە لە شنگال بۆردوومان دەکرێت

ئەو ئۆتۆمبێلەی بۆردوومانکرا. وێنە: تایبەت بە ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

فڕۆکەکانی تورکیا لە شنگال ئۆتۆمبێلێکی یەبەشەیان بۆردوومانکرد و بەهۆیەوە دوو کەسیش گیانیان لەدەستدا.

 

لێدوانی پەیامنێری ئاڤا نیوز: "کەمێک پێش ئێستا لەلایەن فڕۆکەی تورکیاوە ئۆتۆمبێلێکی رێکخراوی دەزگای شەهیدانی سەر بە یەکینەکانی بەرخودانی شنگال بۆردوومان کرا". مەڕوان داود، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە شنگال ڕایگەیاند.

 

زانیاریی زیاتر: بۆردوومانەکە لە گوندی قەسرکێ، لە باشووری چیای شنگال بووە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، کاتژمێر 13:20 خولەکی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29-02-2024، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی یەبەشەی لە ناوچەی (وەردیە) لە باشووری قەزای شنگال کردە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێکی یەبەشە و چەکدارێکی یاوەری کوژران، هەروەها چەکدارێکی دیکەش بریندار بوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: