بۆچی کاکە حەمە بڕنەوێکی بە دیاری دایە عەممار حەکیم؟

شەیری بکە لە:
ئاڤا نیوز
 
 

سەرۆکی ڕەوتی حیکمە لە سەردانەکەی بۆ گوڵەخانە لەلایەن محەممەدی حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بڕنەوێکی پێ بەخشرا کە بە ڕەمزی دەستپێکی شۆڕشی کوردی دادەنرێ.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 08-01-2025، عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە سەردانی شاری هەڵەبجەی کرد و دواتر سەردانی کاکە حەمەی لە گوڵەخانە کرد، ئەویش دوو دیاری تایبەتی پێشکەش بە عەممار حەکیم کرد.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێک لەو دیارییانەی کە کاکە حەمە بە دیاری پێشکەشی سەرۆکی ڕەتی حیکمەی کرد، بڕنەوێکی وەسەت بوو کە نرخەکەی لە نێوان سێ بۆ چوار هەزار دۆلارە، واتە (30 بۆ 40) وەرەقە.

 

ئەمەش بزانە: جگە لەو بڕنەوە، کاکە حەمە کتێبی (ڕۆژمێری پێشمەرگەیەک)ـیشی بە دیاری پێشکەش بە حەکیم کرد کە خۆی خاوەنی کتێبەکەیە.

 


بۆچی گرنگە: زۆر جار دیارییەکان لە نێوان سەرۆک و سەررکردەکان کە ئاڵوگۆڕ دەکرێن پەیامیان هەیە. پێدانی ئەم بڕنەوەش پەیامێکی قووڵی مێژوویی هەیە، چونکە بڕنەو بە ڕەمزی دەستپێکی شۆڕشی کوردی دادەنرێ، کاکە حەمەش بە ئاماژەی بەردەوامی و زیندوویی خەباتی گەلی کورد لە پێناو مافەکانیدا ئەم بڕنەوەی بەخشیوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ