ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ کێشەی دانیشتووانی شاری زەیتوون دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

کەمی خزمەتگوزاری دانیشتووانی شاری زەیتوونی نیگەران کردووە، ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ کێشەکەیان  دەکات و دەستەی وەبەرهێنانیش دەڵێت، بە قۆناغبەندی چارەسەری گرفتەکانی شاری زەیتوون دەکەین.


وێنە گەورەکە: دانیشتوانی شاری زەیتوون لە هەولێر گلەییان لە پرۆژەکە و وەبەرهێنەرەکە هەیە، لەهەمان کاتدا کۆمەڵێک داواکاریشیان هەیە کە نۆ خاڵ لەخۆی دەگرێت.


لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:

- لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی هەولێر و پارێزگای هەولێر بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان دروستکراوە، لەگەڵ دانیشتوانی شارەکە و کۆمپانیاکە کۆبوونەتەوە، پرۆژەکە کەموکوڕێ هەیە و ئەمساڵ هەموو کێشەکان بە ئاراستەی چارەسەرکردن دەڕۆن.

- هەموو تێبینیەکان بە خاوەنی پڕۆژەکە دراوە و بەڵێنی پابەندبوون و جێبەجێکردنی بە شێوەی قۆناغبەندی داوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ