لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران باسی وەرگرتنی هەڵوێستی تووند بەرامبەر بەغدا کراوە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان باسی وەرگرتنی هەڵوێستی تووند بەرامبەر بەغدا کراوە تاوەکو دەگاتە کشانەوە لە پرۆسەی سیاسیی عێراق، ئەگەر لە سەرەتای ئەمساڵ کێشەی مووچە چارەسەر نەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی لەبارەی مووچە و پرسە داراییەکان کۆبووەوە.
زانیاریی تایبەت: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاندووە: "ئەم ستەمەی حکومەتی عێراق لە مووچەخۆرانی کوردستانی دەکات چیتر جێگەی قبوڵ نییە، پێویستە وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێست و ڕێوشوێنمان هەبێت، ناکرێ ئێمە هەر داواکاری جێبەجێ بکەین و بەغداش خۆی لە مافە دەستوورییەکان بدزێتەوە، ناکرێت ساڵی 2025 بە هەمان کێشەکانی ساڵی ڕابردوو سەرقاڵمان بکەن و مافەکانمان نەدەن". بۆیە مەسرور بارزانی پێشنیازی چەند ڕێوشوێنێکی کردووە بەرامبەر بەغدا بگیرێنەبەر:
یەکەم: بانگکردنی وەزیرانی کورد لە حکومەتی عێراق و سەرۆک فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق بۆ هەولێر، ڕوونکردنەوەی پێویستیان لەسەر کێشەکان پێبدرێت، دووپاتکردنەوەی ئەوەی هەرێمی کوردستان پابەند بووە و هەموو مەرج و داواکارییەکانی حکومەتی عێراقی جێبەجێ کردوون.
دووەم: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، واتە باڵیۆزخانە و کونسوڵخانە و نوێنەرایەتیی دیبلۆماسی لە هەولێر و بەغدا ئاگاداربکرێنەوە لەسەر پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردسستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵی عێراق.
سێیەم: دوای ئاگادارکردنەوەی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکان، شاندێکی هەرێمی کوردستان بچێتە بەغدا، هەموو شتێکیان بۆ ڕوون بکاتەوە و دوایین قسەیان لێ وەربگرێت، چۆن کێشەکان لەمساڵدا چارەسەر بکەن؟ ئەگەر کێشەکان وەکو ساڵی ڕابردوو بەردەوامی پێبدەن، ئەوا هەرێمی کوردستان هەڵوێستی تووند وەردەگرێت.
چوارەم: یەکێک لە بژاردە هەرە بەهێزەکان، ئەگەر لە سەرەتای ئەمساڵ کێشەکان چارەسەر نەکرێن بەتایبەت پرسی مووچە، بریتییە لە کشانەوە لە بەغدا و تێکدانی پرۆسەی سیاسی عێراق.
لەلایەکی دیکەوە: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران قسەی کردووە و گوتوویەتی: پشتیوانی ئەو هەڵوێستە دەکەین و پێویستە ئەم ڕێوشوێنانە بگیرێنەر، دواتر بە ڕاوێژ بڕیاری پێویستیان لەبارەوە دەدەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
سوودانی کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ ئێران هێنا و بۆ بەغدا گەڕایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی ڕەشنووسی بنەماکانی ڕێککەوتنی کابینەی دەیەم دەنووسنەوە
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلەکەی بێڵ کلینتۆن لە مەزادێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلەکەی بێڵ کلینتۆن لە مەزادێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بەدواداچوون بۆ گرفتی سەربازانی كورد و سۆناری ئۆتۆمبێل و نووسینگەكانی شۆفێری دەكات
7 کانوونی دووەم
فایلی خەڵك؛ بەدواداچوون بۆ گرفتی زەویی مامۆستایانی زانكۆ و ئۆتۆمبێلە بێ تابلۆكان
6 کانوونی دووەم
بەشێکی دیکە لە چیرۆکەکانی هەڵاتنی بەسار ئەسەد لە سووریا ئاشکرا دەبن
6 کانوونی دووەم
سووریا ڕووبەڕووی قەیرانی ئاو دەبێتەوە
5 کانوونی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی: عێراق لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان كەمتەرخەمە
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان چەند بووە و چۆن خەرجکراوە؟
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی 25 هەزار خانەنشینی دیکەی کوردستان لەگەڵ عێراق هاوتا دەکرێت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی حکومەت لەبارەی مووچەی مانگی 12 ڕوونکردنەوە دەدات
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران: لەگەڵ بەغدا لە هەوڵداین بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی 12