چەند خۆپیشاندەرێک لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیر دەکرێن

شەیری بکە لە:
چەند خۆپیشاندەرێک لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیر دەکرێن

دیمەنی خۆپیشاندانی خاوەن مەلیکە و ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانی سلێمانی، وێنە: ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز 

 

دوای ئەوەی بەشێک لە خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە سلێمانی خۆپیشاندانیان دژی بڕیاری دەستبەسەراگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان کرد، ئاسایشی سلێمانی چەند خۆپیشاندەرێکی دەستگیر کرد.

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 7-1-2025، بەشێک لە خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و مەلیکە لە سلێمانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیان، دژی بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان کرد، دواتر بەوهۆیەوە ئاڵۆزی دروست بوو، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا 15 خۆپیشاندەر لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیر کران.

 

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە ئاسایشی سلێمانی، لەمبارەیەوە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بە بڕیاری بەڕێز دادوەر بەگوێرەی ماددەی 10 لە یاسای خۆپیشاندان و بە تۆمەتی دروستکردنی ئاژاوە و بشێوی چەند کەسێک دەستگیر کران.

 

زانیاریی زیاتر: بە وتەی سەرچاوەکەی ئاسایشی سلێمانی؛ بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە چەند کارمەندێکی چالاکی مەدەنی بریندار کراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ