تورکیا لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەیە لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان دەکەن

شەیری بکە لە:
تورکیا لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەیە لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان دەکەن

ئاڵای هەرێمی کوردستان و ئاڵای تورکیا، گرافیک: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

لەسەر ئاستی جیهان بۆ وەبەرهێنانی بیانی لە هەرێمی کوردستان، تورکیا لە پلەی یەکەمدایە، هاوکات زۆرترین مۆڵەتی بازرگانان بۆ هاوردەکردنی کاڵا و شمەک هەر لەڕێگەی ئەو وڵاتەوەیە.

 

وێنە گەورەکە: وەبەرهێنەرانی تورکیا نزیکەی 20 پرۆژەی وەبەرهێنانیان لە هەرێمی کوردستان هەیە و سەرمایەی بەگەڕخراویان نزیکەی دوو ملیار دۆلارە، پەیوەست بە بازرگانیش لە سێ هەزار و 705 مۆڵەتی بازرگانی، دوو هەزار و 767 مۆڵەتیان بۆ هاوردەکردنە لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل-وە.

 

لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پرۆژەکانی تورکیا بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان لە کەرتەکانی پیشەسازیی خۆراک، نیشتەجێبوون، بیناسازی و بابەتی دیکەن، ئامانجیشمانە ژمارەی پرۆژەکانی وەبەرهێنانی بیانی لە هەرێمی کوردستان زیاتربکەین و دەرفەتی زیاتریش بۆ وەبەرهێنەر و بازرگانان بڕەخسێنین.

 

لەلایەکی دیکەوە: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: مۆڵەتە بازرگانییەکانی هاوردەکردنی کاڵا و شمەک لە کۆی زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار، شەش ملیار و 552 ملیۆن و 836 هەزار دۆلاریان لە دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیلەوە مۆڵەتی بازرگانییان وەرگرتووە تاوەکو کاڵا و شمەک لە تورکیاوە بهێنن، یان لە ڕێگەی ئەو وڵاتەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێن.

 

زانیاریی زیاتر: لە بازرگانی ئۆتۆمبێلیشدا لە 924 مۆڵەتی بازرگانی بۆ هێنانی ئۆتۆمبێل، 313 مۆڵەتیان لەڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوەیە و لە 171 هەزار و 954 ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو، زیاتر لە 80 هەزاریان لە ڕێگای تورکیاوە داخڵکراون.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 183 پرۆژەی وەبەرهێنان بۆ ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان، 41 مۆڵەت بە پرۆژە بازرگانییەکان دراوە بە سەرمایەی 387 ملیۆن و 520 هەزار و 148 دۆلار.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ