پەرلەمانی کوردستان - وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا میدیا
ئاڤا دیجیتاڵ
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریدەکەن، ڕۆژی سێشەممە وەفدێكی كۆمسیۆن دێتە هەرێمی كوردستان.
بۆچی گرنگە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشتر ڕۆژی 25 ی شوباتی 2024 ی دیاریکردبوو بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، بەڵام بەربەستە سیاسی، تەکنیکی، دارایی و یاساییەکان نەیانهێشت هەڵبژاردن لەو وادەیەدا بكرێت و ئێستا هەرێمی کوردستان لە بۆشایی یاسایی دایە.
رۆژی 09-10-2022 پەرلەمانی كوردستان بە دەنگی 80 پەرلەمانتار تەمەنی خولی پێنجەمی بۆ كۆتایی 2023 درێژكردەوە، بەڵام رۆژی سێشەممە 30-05-2023 دادگەی فیدراڵیی عێراق رایگەیاند، درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان نادەستووری و نایاساییە و "هەر شتێك لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستانی عێراق دەرچووە دوای ئەو ماوە یاساییە، لەڕووی دەستوورییەوە پووچەڵە.
ئەوەی لەوبارەیەوە گوتراوە: ڕۆژی 21-12-2023، سەرۆكوەزیران مەسروور بارزانی لە دووەمین ڕۆژی چوارەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS 2023) ڕایگەیاند: هیچ كات لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نەبووم، ئەوە سێیەمینجارە، هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا دوادەخرێت و من هیچ كات لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نەبووم.
" بۆیە هیوادارم هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان لە وادەی دیاریكراوی ئێستادا لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت و چیتر دوانەكەوێت، ئێمە باوەڕی تەواومان بە دیموكراسی هەیە لە هەرێمی كوردستان، دەمانەوێت ببینە چرای دیموكراسی لە ناوچەكە، هیچ مانای نییە هەڵبژاردن نەكرێت تەنیا لەبەرئەوەی لایەنێك یان حیزبێك نەیەوێت هەڵبژاردن بكرێت، نابێت ئەم مافە لە هاووڵاتییان بسەندرێتەوە و نابێت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕێگە بە دواخستنی هەڵبژاردن بدەن." سەرۆكوەزیران بارزانی وای گوت.
باكگراوند: ڕۆژی سێی کانوونی دووەمی 2024، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە نووسراوی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردەوە کە ناتوانێت لە وادەی دیاریکراودا هەڵبژاردن بەڕێوەببەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وابڕیارە ڕۆژی سێشەممە، 16-01-2024، وەفدێکی باڵای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەمەبەستی دیاریکردنی وادەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆببێتەوە.
لێدوانی فەرمی: "شاندێکی باڵا کە پێکهاتووە لە دادوەر عومەر ئەحمەد سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەیاوەری دادوەر عەباس فەتلاوی، سەرۆکی کارگێڕی هەڵبژادنەکان، بەشێک لە ڕاوێژکاران، دادوەران و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆن، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، بەڕێکەوتوونە بۆ هەرێمی کوردستان و ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە". ئەمە وتەی جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقە بۆ ئاڤا میدیا.
جومانە غەلای گوتیشی: "ئەنجوومەنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ڕێککەوتن لەسەر بنەما یاسایی، هونەریی، ئیداریی، داراییەکان بڕیار لەسەر وادەی هەڵبژاردن دەدەن، ئەگەر وادەی هەڵبژاردن دیاریبکرێت ئەوا کۆمیسیۆنیش باشتر دەتوانێت پلانی ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دابڕێژیت".
هەنگاوی داهاتوو: دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و کۆمیسۆنی هەڵبژاردنی عێراق، لە هەولێر وردەکارییەکانی کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕادەگەیێنرێت.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
کابینەکەی ترەمپ ئامادەیە بۆ گرتنە دەستی دەسەڵات
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ پەروەردە و فێرکردن لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو ناتۆ و ئۆکراینا لەسەر پرسی گۆڕانکاری لە جەنگ کۆدەبنەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک دەبێتە دەوڵەمەندترین کەسی مێژوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دانانی چەند زەنگێکی مۆبایل لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی فشاری دەروونی
12 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی دانانی سمێڵ لە مانگی نۆڤەمبەردا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
شارۆچکەیەک لە ئالاسکا دوو مانگ خۆر نابینێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەبارەی پرسی مووچە بۆ ئاڤا: کێشەکان بەدروستی چارەسەرنەکراون
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: داعش ئێستا زۆر لە ساڵی 2014 بەهێزترە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر