موعین ئەسفەهانی دەگەڕێتەوە ئێران

شەیری بکە لە:
موعین ئەسفەهانی دەگەڕێتەوە ئێران

گۆرانیبێژ موعین ئەسفەهانی. وێنە: atgtickets

ئاڤا نیوز

 

حکومەتی ئێران ئامادەکاریی دەکات بۆ گەڕانەوەی گۆرانیبیژ موعین ئەسفەهانی کە ئێستا لە لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکا نیشتەجێیە؛ موعین چەندین ساڵە لە دەرەوەی ئێرانە و لەوێوە درێژەی بە کاری هونەری داوە.

 

لێدوانی فەرمی: عەبدوڵا سوهرابی، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات کە بەڕێوەبەرایەتییەکی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئێرانە ڕایگەیاند: "لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارە جیاوازەکان سەرقاڵی ئامادەکاری و بەرنامەدانانین بۆ گەڕانەوەی موعین و لەم چوارچێوەیەشدا هەواڵی خۆش لەڕێگەن".

 

زانیاریی زیاتر: پێشتر وەزیری کولتووری ئێران ڕایگەیاندبوو، موعین دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ئێران و هیچ کێشەیەکی نابێت؛ ئێران هەوڵدەدات ئەو کەسانەی وڵاتیان جێهێشتووە، بیانگەڕێنێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان