
هاوڵاتییەکی سووریا لەبەردەم کۆشکی سپی، وێنە: vox
ئاڤا نیوز
ئەمریکا بەر لە هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا، بڕیار لە بەرژەوەندی ئەو وڵاتە دەدات و دەبێتە هۆی دەستپێکردنەوەی ناردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ سووریا.
زانیاری بەدەستهاتوو: بەپێی ڕاپۆرتێکی وۆڵ ستریت جۆرناڵ کە تێیدا بڵاوکراوەتەوە ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە ئەو سنووردارکردنەی کە بەسەر یارمەتییە مرۆییەکان بۆ سووریا سەپێنراوە کەم بکاتەوە ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ خێرا گەیاندنی پێداویستییە سەرەتاییەکان بەبێ هەڵگرتنی ئەو سزایانەی کە پێشتر بەسەر حکومەتی سووریا سەپێنرابوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هەنگاوە لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە پەسەند کراوە، دەسەڵات دەدات بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ ئاسانکاری گرووپە فریاگوزارییەکان و ئەو کۆمپانیایانە کە پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک ئاو و کارەبا و پێداویستییە مرۆییەکانی دیکە دابین دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: ئەحمەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی ئیدارەی نوێی سووریا لە میانەی سەردانەکەی ڕۆژی یەکشەممە بۆ قەتەڕ، داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزایانەی کرد کە لە سەردەمی بەشار ئەسەد، لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر دیمەشقدا سەپێنرابوون.
ئەمەش بزانە: لە ساڵی 2016ـەوە گرووپی تەحریرولشام و ئەحمەد شەرع، بەرپرسی ئیدارەی نوێی سووریا لە لیستی تیرۆری ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دان.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا تاڵیبان لە لیستی تیرۆر دەردێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونی ئاڤا؛ سێ هاووڵاتیی كورد لە مالیزیا دەگەڕێندرێنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی گفتوگۆ لەبارەی هەژماری من و پڕۆژەی ڕووناکی دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا تاڵیبان لە لیستی تیرۆر دەردێنێت
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ڕووسیا و ئەمیری قەتەر لە کۆشکی کریملن کۆدەبنەوە
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی نامەیەک بۆ پووتین دەنێرێت
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبوونەوەی گەشتیار ملیاران دۆلار زیان بە کەرتی گەشتیاری ئەمریکا دەگەیەنێت
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی جارێکی دیکە وادەی هەڵبژاردنی ئۆکراینا دوادەخات