فەرمانی کشانەوەی حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکان لە سنوورەکان دەدرێت

شەیری بکە لە:
فەرمانی کشانەوەی حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکان لە سنوورەکان دەدرێت

هێزێکی پاسەوانی سنووری عێراق لەسەر سنووری سووریا، سەرچاوە: پەیجی پاسەوانی سنوور

ئاڤا نیوز

لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەغداو فەرمان بە کشانەوەی لیواکانی حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکان لە پێگەکانیان لە سەر سنووری نێوان عێراق و سووریا دەکرێت.

وێنە گەورەکە: لەگەڵ دەستپێکی هێرشی گرووپە چەکدارەکان لە سووریا، عێراق هێزەکانی  لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ سووریا خستە ئامادەباشی و هێزێکی زۆری لەسەر سنوورەکان جێگیر کرد.

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە، ئاشکرای دەکات وەک ڕێوشوێنێکی سەربازیی لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەغداوە فەرمانی کشانەوەی لیواکانی حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکان دەرکراوە.

هۆکارە زانراوەکان: بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، کشانەوەی ئەو هێزانە وەک ڕێکارێکی تاکتیکییە و ئەو هێزانە سەرلەنوێ وەک هێزی بەرگری لە هێڵی دواوە بۆ پشتیوانی لە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان جێگیر دەکرێن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاری کشاندنەوەی ئەو هێزانە لەکاتێکدایە، باس لە سەردانێکی نهێنی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی سوپای پاسدارانی ئێران دەکرێت بۆ بەغدا و دەگوترێت لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەی گرووپە چەکدارەکان و بەرپرسە باڵاکانی عێراق کۆبووەتەوە.

لەلایەکی دیکە: بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئێران بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە چەندین دۆسیە تاوتوێ بکات، یەکێک لەو دۆسیانەش گەیاندنی ئەو پەیامە هۆشدارییە تووندەیە بە تاران کە لەم دواییانەدا لەلایەن ئەمریکاوە بە عێراق دراوە سەبارەت بە سنووردارکردنی چەک لە دەست دەوڵەت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ