ژمارەیەک گەشتیار لە چیای کۆڕەک
ئاڤا نیوز
بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی گەشوگوزاری هەرێمی کوردستان چاوەڕێ دەکرا 200 هەزار گەشتیار بۆ پشووەکانی سەری ساڵ ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن، بەڵام ژمارەکە زیاتر بوو لە چاوەڕوانییەکان و بەراورد بە ساڵی ڕابردووش ژمارەی گەشتیاران زیادیکردووە.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پلانی فرەچەشنکردنی داهات کەرتی گەشتیاری وەک کەرتێکی گرنگ سەیردەکات، بەهۆی پلانەکانی دەستەی گەشتوگوزار و حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵ بە ساڵ ژمارەی گەشتیاران ڕوو لە هەڵکشانە و پلانە گەشتیارییەکان و دروستکردنی پرۆژە نوێکان کاریگەرییان هەبووە لەسەر ڕاکێشانی ژمارەیەکی زیاتری گەشتیار.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بنکە گەشتیارییەکان و شوێنە گەشتیارییەکان پێماندراوە، هەفتەی یەکەمی سەری ساڵ بەشێکی زۆری شوێنە گەشتیارییەکان پڕبوون لە گەشتیاران و لە هەندێک شوێن جێگای مانەوە نەمابوو.
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار گوتیشی؛ ساڵی ڕابردوو کەمتر لە 200 هەزار گەشتیار ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کرد، بەڵام ئەمساڵ بەگوێرەی زانیارییەکان زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئاماری فەرمی هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان لە لایەن دەستەی گەشتوگوزارەوە ڕابگەیەندرێت.
ئەمەش بزانە: لە ساڵی 2024 دا لە هەرێمی کوردستان 28 پڕۆژەی گەشتیاری کە سەرمایەکەیان 322 ملیۆن و 279 هەزار و 927 دۆلار بووە، مۆڵەتیان پێدراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوت لە سۆران دەستپێدەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بلینکن داوای کۆبوونەوەیەک لەبارەی سووریاوە دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس ڕەزامەندنی لەسەر ئاڵوگۆڕکردن بە 34 بارمتە دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سووریا ڕووبەڕووی قەیرانی ئاو دەبێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە چارەسەرکردنی ئاسانتر دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
مایکرۆسۆفت 80 ملیار دۆلار بۆ ژیریی دەستکرد تەرخان دەکات
4 کانوونی دووەم
لە دانیمارک هونەرمەندێکی ناسنامە نادیار پێشانگایەکی تایبەت بە کارەکانی دەکاتەوە
3 کانوونی دووەم
بەشێک لە بەنزینخانەکان نەوت و ئاو لەگەڵ بەنزین تێکەڵ دەکەن
31 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوت لە سۆران دەستپێدەکاتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشنیازێکی نوێ بۆ ناردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی 450 پارچە زەوی لە هەولێر دەکات
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگە قەرەچووغ و كەندێناوە كێوماڵ دەکات
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وێنە و زانیاریی تایبەت؛ چیرۆکی کڕین و داخستنی ماڵی مام جەلال لە دیمەشق
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسێک لەڕێگەی تیکتۆکەوە فێل لە دەیان هاونیشتمانی دەکات