
بەنداوی گۆمەسپان
دوێنێ شەممە بەهۆی بارانبارینی زۆر و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە بەنداوەکەدا، ڕێگەی سەرەکیی هەولێر - سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین داخرا. سەرپەرشتیاری جێبەجێكردنی کاری بەنداوی گۆمەسپان گوتی، لە هەفتەی داهاتوودا ڕێگەیەکی کاتی دروست دەکەین.
بۆچی ئەم بابەتە گرنگە: بەنداوی گۆمەسپان یەکێکە لە گرنگترین پرۆژەکانی پارێزگای هەولێر. ڕێگەی سەرەکی هەولێر - ڕانیە و هەولێر - سلێمانی لەسەر بەنداوی گۆمەسپانن، بەڵام بەهۆی بارانبارین و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە بەنداوەکەدا دوێنێ داخرابوون.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵا گەردی، سەرپەرشتیاری جێبەجێكردنی کاری بەنداوی گۆمەسپان، بە ئاڤا میدیای راگەیاند، ئێستا کار دەکەین بۆ دابینکردنی رێگەیەکی کاتی بۆ بەردەوامی هاتووچۆ بە بەنداوی گۆمەسپان و هەفتەی داهاتووش رێگە کاتییەکە دەکرێتەوە.
"بەڵام رێگەی سەرەکی نابێت و کاتییە، دوای تەواوبوونی بەنداوەکە کە ئێستا لە 65%ی تەواو بووە، رێگەیەکی سەرەکی و جێگیر بە دەوری بەنداوەکەدا دەکەینەوە" عەبدوڵا گەردی وای گوت.
زانیاریی زیاتر: بەنداوی گۆمەسپان گەورەترین بەنداوە لە سنووری پارێزگای هەولێر و سێیەم گەورەترین بەنداوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، لە دوای هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
تێچووی پرۆژەكە 95 ملیار دینارە و بەرزییەكەی 70 مەتر و درێژییەكەی 512 مەترە، توانای گلدانەوە و ئەمباركردنی 115 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی بارانی هەیە و ڕووبەرەكەی شەش ملیۆن و 125 هەزار مەتر سێجایە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان سەردانی فەرەنسا دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەقفی سوننی عێراق بەهۆی ڕۆژی جەژنەوە سزای مامۆستایەکی ئایینی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناڕەزایەتییەکانەوە تورکیا سزای مێتا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار