سەرۆکوەزیران بارزانی: دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان گرنگە

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی و سیناتۆر تامی دەکوۆرت. وێنە: KRG

سەرۆکوەزیران بارزانی و سیناتۆر تامی دەکوۆرت. وێنە: KRG

ئاڤا نیوز

 

ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیران بارزانی، پشتیوانی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێک بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان دەخاتەگەڕ. 

 

وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ ئەمریکا؛ ماوەی سێ ڕۆژە دیدار و کۆبوونەوەکانی بەردەوامە، ئەمڕۆ چوارشەممە 28-02-2024 سەرۆکوەزیران بارزانی لە واشنتن، لەگەڵ سیناتۆر تامی دەکوۆرت، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا کۆبووەوە. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا کورتەیەکی لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، بەتایبەتی دابینکردنی شایستە داراییەکان و بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و مافی پێکهاتەکان خستەڕوو.

 
لەلایەکی دیکەوە: سیناتۆر تامی دەکوۆرت، پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە هەموو هەوڵی خۆی لەپێناو پاراستنی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەخاتەگەڕ.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ