
ئامادەکردنی زەوی بۆ دابەشکردنیان بەسەر فەرمانبەران، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای 18 ساڵ لە ڕاگرتنی دابەشکردنی زەوی، بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2024 پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەستیپێکردەوە و ئەمساڵ پرۆسەکە فراوانتر دەکرێت، بەهۆیەوە سەدان هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لێی سوودمەند دەبن.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی پلانێک وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، زیاتر لە 300 هەزار پارچە زەوی لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەسەر فەرمانبەر و خانەنشینان دابەشدەکات، لە قۆناغی یەکەمدا زیاتر لە 10 هەزار کەس سوودمەند بوون و ئێستا مامەڵەی خاوەندارێتی زەوییەکان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، بەرپرسی بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە ئاڤای ڕاگەیاند، "بەهۆی ڕێکارە ئیداری و هونەرییەکان دابەشکردنی زەوی کەوتە کۆتایی ساڵی 2024، بۆیە ڕەزامەندی نزیکەی 16 هەزار کەسمان ئاڕاستەی شارەوانییەکان کرد و زیاتر لە 10 هەزار پارچە زەوی دابەشکراون."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی ڕابردوو لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی، فەرمانبەرانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، زاخۆ و ئاکرێ زەوییان پێدرا، بڕیارە ئەمساڵ پرۆسەکە فراوانتر بکرێت هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و سەدان هەزار کەسی دیکە زەوی وەرگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق سێ هەزار کەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا زیاتر لە 300 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر یەمەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
23 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمێکی شەهیدان و ئەنفالکراوان و تەندروستی کۆیە سەردانی بەغدا دەکەن
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار گەنجێک لە بەنداوی ئاقوبان دەخنکێت