
سەری ساڵ و پرسی ئایین و پێکەوەژیان، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
لەناو کولتووری ڕەسەنی کوردەوایمان زۆر شتی جوان هەبووە کە ئێستا زیاتر بەهاکەی دەردەکەوێت و هەبوونی چەند پێویستییە بۆ گەشەپێدانی هزر و تێڕوانین و بەرەو پێشبردنی ژیان، هەستی مرۆڤ دۆستی و ڕێزگرن لە یەکتری و ئاشتیخوازی میانڕەوی و پێکەویی و لێبووردەی هەمیشە خەسڵەتێکی گرنگ و بەهادار بوو لەناو گەلی کورد، کە سەرچاوەی ئیلهامی ئەم بەها جوانانە دەگەڕێتەوە بۆ ئاینن و کاریگەری لەسەر ڕەوشی کۆمەڵایەتی و ئاڕاستەکردنی تاک و کۆمەڵگە و تێگەیشتنی دروست لە دینداریی.
بەداخەوە بە کۆمەڵێک هۆکار و لەگەڵ کرانەوە بەڕووی کولتووری بیانی و تێگەیشتنی نادروست بۆ ئایین و سەرهەڵدانی هزری توندڕەوی و دوورکەوتنەوە و لاوازی دینداری، هەندێ جار شتەکان تێکەڵ دەکرێن و جوانی و بەها و تایبەتمەندی کۆمەڵگەی کوردیش دەخرێتە بەر نەشتەری حکومدانی کوفر و ئیمان.
بەداخەوە بە کۆمەڵێک هۆکار و لەگەڵ کرانەوە بەڕووی کولتووری بیانی و تێگەیشتنی نادروست بۆ ئایین و و سەرهەڵدانی هزری توندڕەوی و دوورکەوتنەوە و لاوازی دینداری، هەندێک جار شتەکان تێکەڵ دەکرێن و جوانی و بەها و تایبەتمەندی کۆمەڵگەی کوردیش دەخرێتە بەر نەشتەری حکومدانی کوفر و ئیمان.
جاری واشە هەیە لە پەنای تێگەیشتنی هەڵە و بیرکردنەوەی تەسک و ڕەگەزپەرستی و ئەنانیەت و هەستی خۆسەپێنی و فەتوای سەقەت و نازانستی، شتی وا بڵاودەکرێتەوە کە بۆنی فیتنە و ئاشوب و تەفرەقە و تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی لێ دروست دەبێت، بۆیە گرنگە ئەو هۆشیارییە دروست ببێت کە ناکۆکی و جیاوازی ڕای پەیوەستە بە جیاوازی فکری و ئایدۆلۆژییەوە نەک رەتکردنەوەی یەکتر، لەو سۆنگەوە هەرچی ڕەخنە و ناکۆکی هەیە لە چوارچێوەی ڕەخنە لە فکر نەک خودی کەسەکە خۆی ببینێتەوە، چونکە بە تێڕوانینی ئیسلام کەسەکان هەرچیەک بن لە بازنەی مرۆڤایەتی برای یەکترن و مافیان بەسەر یەکەوە هەیە، لەسەرووی هەمووایانەوە نابێت لە یادی بکەین جیاوازبوونمان لەڕووی سروشت و نەتەوە و زمانەوە نیشانەی دەستەڵات و ویستی خوای پەروەردگارە.
حکومدان لەسەر کەس و شتەکان بێ شارەزایی و لێکۆڵینەوە ئاسان نییە، هەر وەکو سەپاندن و زۆرلێکردن خواستی دیین نییە بەڵکو ستەمێكە دواجار تاکڕەویی و توندڕەوی بەرهەم دەهێنێت، بەشێوەیەک حەز و خواستی ئەوە دروست دەکات ئەوەی ئەو جۆرە بیرکردنەوەی دەوێت هەموو خەڵک بەو ئاڕاستەیە بنەخشێنێت و ڕەنگڕێژی بکات کە خۆی دەیەوێت و قبوڵیەتی، ئەگەرنا خۆی لەبەرەی دژایەتی و سەنگەرگرتن و حکومدانە بەسەر ئەوانەی تر دەبینێتەوە، لەکاتێکدا ئیسلام وەکو ئایین دان بە فرەیی دەنێت و وەک بەشێک لە پێکەوتنی مرۆڤایەتیی دەزانێت، لەبەر ئەوە گرنگە ئاڕاستەی قسە و هەڵوێشتەکانمان ئەرێنی و ئاشتی و مرۆڤ دۆستانە بێت و لە بازنەی ڕەحمەتی ئیسلامەوە نەچێتەوە دەرەوە، بۆ ئەوەی نەبینە هۆکاری بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە، لەهەمان کات بە ئاشتی و دۆستانە پێکەوە بژین.
ئەگەرنا خۆی لەبەرەی دژایەتی و سەنگەرگرتن و حکومدان بەسەر ئەوانی تر دەبینێتەوە، لەکاتێکدا ئیسلام وەکو ئایین دان بە فرەیی دەنێت و وەک بەشێک لە پێشکەوتنی دەزانێت، لەبەر ئەوە گرنگە ئاڕاستەی قسەو هەڵوێستەکانمان ئەرێنی و ئاشتی و مرۆڤدۆستانە بێت و لە بازنەی ڕەحمەتی ئیسلامەوە نەچێتەوە دەرەوە، بۆ ئەوەی نەبینە هۆکاری بڵاوکردنەوەی رق و کینە، لەهەمان کات بە ئاشتی و دۆستانە پێکەوە بژین.
ئیسلام لە چوارچێوەی رێکخستنی پەیوەندی تاک بە دەورووبەرییەوە، چەندین بنەمای گرنگی داناوە بۆ ئەوەی مرۆڤ چ وەک مرۆڤ چ وەک دیندار ڕەچاوی هەندێ پێوەر و بنەما بکات، بۆ ئەوەی بتوانێت پێکەوە لەگەڵ ئەوانی تر بژێت و رێز لەیەکتر گرتن و قبوڵکردنی یەکتر بکاتە بەرنامەی ژیان، لەوانە:
یەکەم: بەهای مرۆڤبوون:- بەو واتایەی مرۆڤ وەک ئادەمیزاد بە جیاوازی بیرو باوەڕ و رەنگ و رەگەزو دەنگ و زمان و شوێنەوە، دروستکراوێکی ڕێز لێگیراوە و خوای گەورە ئەم شکۆمەندییەی پێ بەخشیوە، کە دەفەرموێت: (وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آَدَمَ) الإسراء:70، واتە: سوێند بهخوا بهڕاستی ئێمە ڕێزمان له نهوهى ئادهم گرتووه.
دووەم: یەکترناسی و ئاشنایەتی:- یەکێ لە ئامانجە بنەڕەتییەکان؛ جیاوازی نێو مرۆڤایەتیی بۆ لێک نزیکبوون و دروستکردنی پەیوەندی و ئاشنابوون بە یەکتری، خوای گەورە دەفەرموێت: (يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا) الحجرات:13، واتە: ئهى خەڵكينه بێگومان ئێمه ههمووتانمان له نێر و مێيهك دروستكردووه 'كه باوكه ئادهم و دايكه حهوايه' و كردوومانن به چهندهها گهل و تيره و هۆزى جۆراوجۆر، تا يهكتر بناسن و پهيوهنديتان خۆش بێت به يهكهوه.
سێیەم: برایەتی ئینسانی:- بەو پێیەی هەموو پێغەمبەران 'سەلامی خوایان لێ بێت' برای یەکتری بوون و بانگەشەی برایەتیی مرۆڤایەتیان کردووە، یاخود سەرچاوەی هەموومان دەگەڕێتەوە سەر باوکە ئادەم و دایکە حەوا، واتە مرۆڤایەتی یەک خێزانە و گرنگە بەو تێڕوانینە فراوانە سەیری ژیان و مرۆڤایەتی بکەین، چونکە مرۆڤ هەرچیەک بێت دواجار لە خاڵێک لەو خاڵانەی ئایین دیاری کردووە دەچێتە بازنەی 'برایەتی مرۆڤایەتی'، لەو ڕووەوە ئیمامی عەلی قسەیەکی جوانی هەیە، کە دەفەرموێت: (الناس صنفان إما أخ لك في الدين أو نظير لك في الخلق)، واتە: خەڵک بە گشتیی دوو جۆرە: یان براتە لە دین، یان براتە لە ئینسانیەت.
چوارەم: دادپەروەری:- خوای گەورە ژیانی سەر زەوی وا رێکخستووە دادپەورەری تێدا بێتە دی بۆ ئەوەی هەمووان لە سایەیدا بگەنە ماف و شایستەی خۆیان، خوای گەورە دەفەرموێ: (وَأَقْسِطُوا إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ) الحجرات، واتە: بهراستى خوا ئهوانهى خۆش دهوێت كه دادپهروهرى ئهنجام دهدهن. هەروەها دەفەرموێت: (وَإِذَا حَكَمْتُمْ بَيْنَ النَّاسِ أَنْ تَحْكُمُوا بِالْعَدْلِ) النساء:58، واتە: ههر كاتێک داوهريتان كرد لهنێوان خەڵكيدا، دادپهروهرانه فهرمانڕهوايى بكهن.
پێنجەم: ئازادی:- بەو پێیەی خوای پەروەردگار مرۆڤی سەرپشک و ئازاد کردووەو چی دەکاو چۆن دەکاو چی هەڵدەبژێرێت، ئازادی مافی هەر مرۆڤێکە؛ ئازادی بیروباوەڕو ئایدۆلۆژیاو دەربڕین و هەمەجۆری و جیاوازیش لە ئایین و رەنگ و رەگەزو بنەچەو زمان بژاردەو حیکمەتی پەروەردگارە، بە واتایەکی تر ویستی خوایە جیاواز بین، کەواتە ئەگەر جیاوازییەکان قەبوڵ نەکەین و رێز لە چەمکی ئازادی نەگرین، ئەوە رێک پێچەوانەی ویستی خوا هەڵسوکەوت دەکەین، خوای گەورە دەفەرموێت: (وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَآَمَنَ مَنْ فِي الْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا..) یونس:99، واتە: خۆ ئهگهر پهروهردگارت بيويستايه دەیتوانی ههر ههموو دانيشتووانى سهر زهوى باوەڕبهێنن (بهڵام پهروهردگارى مهزن رێزى بۆ ئادهميزاد داناوه و سهرپشكى كردووه).
لەبەر هەموو ئەو پێوەرە گرنگانە و بە حوکمی ئەوەی دونیای ئەمڕۆ جیهانێکی تێکەڵە و بەرژەوەندی و بەریەککەوتنی فەرهەنگ و کولتوورەکان هەیە، پێویستی زۆرمان بە پێکەوەژیان هەیە، پێکەوەژیان بە واتای دەستبەرداری و تەنازول لە دین و عەقیدە نییە، بەڵکو بە واتای ڕێزگرتن لە ئازادی و بیر و باوەڕی یەکتری، هەورەها وەک خواستێکی ئایینی لە پێناو ئامانجێکی گەورەی ژیان و بنیاتنانی شارستانیەت، کە خۆی لە سەقامگیری و تەبایی و دەبینێتەوە، چونکە ئەسڵ لە جێنیشبوونی مرۆڤ لەسەر زەوی ئاوەدانی و گەشەپێدان و ئارامیە، نەک تێکدان و توندڕەوی و پێکدادان، کەواتە پێکەوەژیان رێزگرتنە لە ویستی خوا و ئەو بنەما گرنگانەی سەرەوەو بەشێکە لە دینداری، بۆیە گرنگە و پێویستە بە ئەندازەی قەناعەت هەبوون بەرامبەر بە ئایین، قەناعەتمان هەبێت بە پێکەوەژیان.
ئێستا لە سەروبەندی ماڵئاوایی ساڵی رابردووین و پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەین، ساڵانە مشتومڕێکی زۆر دێتە ئاراوە، کە ئاخۆ ئەم پرسە تا چەند ڕەهەندی ئایینی هەیە و حوکمی ئەم سەرە ساڵە چیە و چۆنە.
بەڕای بەندە لە ئێستادا سەری ساڵ هێندەی پەیوەستە بە نوێبوونەوەی رۆژمێری ساڵ وەک تەقویمێکی جیهانی، هێندە پەیوەندی بە پرسی عەقیدە و ئایینەوە نییە تا بابەتەکە ببەسترێتەوە بە پرسی ئیمان و کوفر، چ عەجەب ڕەخنە لە سەری ساڵ دەگیرێت، کەچی هەموو حیساب و بەروارێک بەو تەقویمەیە رێک دەخرێ و لە هەموو رۆژەکانی ساڵ پەیڕەو دەکرێ و هەموو وڵاتانی ئیسلامیش بەکار دێنن!
ڕێزگرتن و هەواڵپرسی و بەشداری خۆشی و ناخۆشی و تەنانەت دادپەروەری و چاکە کردنیش لەگەڵ ناموسڵمان، خواستێکی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلامە، لەم سۆنگەوە پیرۆزبایی هەندێ بۆنەی عورفی و کۆمەڵایەتی ناچێنە خانەی کوفر، چۆن ئەگەر مەسیحی یان ئێزیدییەک لە جەژنی قوربان و رەمەزان بە موسڵمانێک بڵێت: جەژنتان پیرۆز، لە مەسیحیەت و ئێزیدیەت وەرناگەڕێ! بەهەمان شێوە موسڵمان ئەگەر هەڵسوکەوت و مامەڵەیەکی لەم شێوەیەی کرد لەدین دەرناچێت، ئەم پرسە چ پەیوەندی بە پرسی ئیمان و کوفرەوە هەیە؟ تا ئەمە بقۆزرێتەوەو هێرشبکرێتە سەر پێکهاتە و کۆمەڵە کەسانێک.
ساڵەهای ساڵە وەک هاووڵاتی پێکەوە لەسەر ئەم خاک و نیشتمانە دەژین و گرفتێکمان نەبووە بەناوی گرفتی ئایینی، یان دەرفەت بدرێتە کەسانێک کە ئامانجیانە درز بخەنە نێو پێکهاتە و هاووڵاتیانی کوردستان و ئاشتی کۆمەڵایەتی بشێوێنن، لۆژیک نییە بۆنەیەکی وا بکرێتە کارتی دابەشکردنی کوردستان بەسەر بەرەی کوفر و ئیمان؟
نوێترین بیروڕا
دوای ڕووخاندنی بتەکە، دەبووایە چیتر بنێژرێت ؟!
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئازادکردنی زەبری گەشەپێدانی چین، هاوبەشکردنی دەرفەتەکان بۆ هەماهەنگی جیهانی
8 نیسان
هەرفینا جڤاکی… ئێک
6 نیسان
لە مەرحەباکەی شەهرامەوە تا هەژەندەکەی هەژان
6 نیسان
(خۆری ئاڤا) خۆری سەر ئەو ماڵانەی ڕوو لە هەتاو نەبوون
5 نیسان
ڕەشەکوژیی کوردانی فەیلی؛ شەهیدانی گۆڕگوم و ئازارێکی بێ کۆتایی
4 نیسان
کۆڕەوی ملیۆنی؛ کارەساتێکی مرۆیی و وەرچەرخانێکی مێژوویی
31 ئازار
ئەرێ بەڕاست ئاڤا بۆ وادەکات؟
29 ئازار
بۆچی زنجیرەی بەرەو بەرزاییەکان وەرچەرخانێکە لە کۆمیدیای کوردیدا؟
28 ئازار
چەند خاڵێک سەبارەت بە پرسی بەپارێزگاناساندنی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق
27 ئازار
- بیروڕا
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای ڕووخاندنی بتەکە، دەبووایە چیتر بنێژرێت ؟!
- بیروڕا
- 6 نیسان
هەرفینا جڤاکی… ئێک