چەند زانیارییەک لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ئێران

شەیری بکە لە:
چەند زانیارییەک لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ئێران

گرافیک: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

ئێرانییەکان ڕۆژی هەینی دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و نوێنەری پەرلەمان، ئەندامانی ئەنجوومەنی شوورا و یاسادانان هەڵدەبژێرن، ئەوانیش ڕێبەری ئیسلامیی ئێران کە باڵاترین دەسەڵاتی وڵاتەکەیە، دیاری دەکەن.

 

دەنگدان لە قوتابخانە و مزگەوتەکان بەڕێوەدەچێت

لە کۆی 85 ملیۆن ئێرانی 61 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە نیوەیان ژنن. لەم هەڵبژاردنانەدا 59 هەزار بنکەی دەنگدان لە سەرتاسەری وڵات بە تایبەت لە قوتابخانە و مزگەوتەکاندا دەکرێنەوە.

 

لە ناوەندەکانی دەنگدان، دەنگدەر ناوی کاندیدی دڵخوازی خۆی لەسەر کارتی دەنگدانەکە دەنووسێت. لە هەموو شارەکان دەنگدەر دەتوانێت دەنگ بە هەمان کاندیدی دڵخوازی خۆی بدات، جگە لە شارە گەورەکان کە ژمارەی کاندیدەکان دیاریکراون بۆ نموونە لە (تاران 35 کاندید) هەن.

 

پەرلەمان بە دەسەڵاتێکی سنووردارەوە

15 هەزار و 200 کاندید ڕکابەری لەسەر 290 کورسیی پەرلەمان (ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی) دەکەن، کە هەر چوار ساڵ جارێک ئەندامەکانی هەڵدەبژێردرێن. ئەنجوومەنی پارێزەران کە پیاوانی ئایینی و فەقێن، داوای 49 هەزار کەسیان بۆ خۆ کاندیدکردن پەسەند کردووە. ئەمە یەکەم جارە کە لە دوای شۆڕشی ئیسلامییەوە لە ساڵی 1979، بەو ژمارە زۆرە کاندید هەبێت. 

 

ئەرکەکانی پەرلەمان چییە؟

داڕشتنی یاسا و پەسەندکردن پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و پەسەندکردنی بوودجەی نیشتمانی. هەرچەندە هەندێک جار مشتوومڕەکانی ناو ئەنجوومەن گرژی تێدەکەوێت، بەڵام دەسەڵاتی سنوورداری هەیە لە بەرامبەر دەسەڵاتی جێبەجێکردن و پیاوە ئاینییەکان.

 

کەمینە ئایینییەکانیش کورسی بەدەستدەهێنن

لە پەرلەمانی ئێران کەمینە ئایینیەکان تەنیا پێنج ئەندامی پەرلەمانییان هەیە، کە بەم شێوەیە دابەش کراون: یەکێکیان بۆ زەردەشتیەکان، یەکێکیان بۆ جوولەکەکان، یەکێکیان بۆ مەسیحییەکانی ئاشووری و کلدانی، دوو ئەندامی مەسحیییە ئەرمەنیەکان.

 

پارتە دەسەڵاتدارەکان کێن؟

تا سەرەتای ئەم دەیەیە، کاندیدەکان بە گشتی سەر بە دوو بزووتنەوەی سیاسی بوون: ڕیفۆرمخواز و پارێزکارەکان. بەڵام دوای ئەوەی ئەنجوومەنی پارێزەران کاندیدبوونی هەزاران چاکسازیخوازی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020دا پەسەند نەکرد، هەڵبژاردنەکانی ئێستا بەشێوەیەکی سەرەکی لە (پارێزکارەکان و پارێزکارانی تووندڕەو) پێکدێت.

 

پارێزکارانی تووندڕەو، دژی ئەوەن دیالۆگ لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا و بەتایبەت ئەمریکا بکرێت، لەکاتێکدا "پارێزکاران" تا ڕادەیەک پشتگیری لە پراگماتیزم دەکەن، بەتایبەتی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی.

 

ئەنجوومەنی شوورا  "ڕێبەری باڵا" هەڵدەبژێرێت

دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنی نوێنەرانی پەرلەمان و دیاریکردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی شوورا، ئەنجوومەنەکە دانیشتنێکی تایبەت رێکدەخات بۆ هەڵبژاردنی رێبەری باڵای ئێران.

 

ئەندامانی ئەنجوومەنەکە لە پیاوانی ئایینی و سیاسیی ناوچەکە پێکدێن، ڕەنگە بۆ ئەمساڵ جێنشینێک بۆ (ئایەتوڵڵا خامنەیی) رێبەری ئیسلامیی ئێران هەڵبژدرێت، کە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ تەمەنی دەبێتە 85 ساڵ.

 

کەمی دەرفەت بۆ بەشدرایکردنی ئافرەتان

ئافرەتان بەتەواوی نیوەی ژمارەی دەنگدەرانی ئێران پێکدەهێنن، لە کۆی 61 ملیۆن دەنگدەر 30 ملیۆنیان ئافرەتن. بەڵام لەکۆی 15 هەزار و 200 بەربژێر، تەنیا 12%ـیان ئافرەتن. بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆ، لە پەرلەمانی ئێستای ئەو وڵاتە، لە کۆی 290 ئەندام تەنیا 16 ئەندامیان ئافرەتن.

 

هەڵبژاردنی پێشتر کەمترین ڕێژەی بەشداری هەبووە

لە ساڵی 2020دا تەنیا 42،57%ـی دەنگدەران بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکان کرد کە بە کەمترین رێژەی بەشداریکردن ل دوای شۆڕشی  ئیسلامیی ئێران دادەنرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان