دەم پارتی: لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا ناوەڕۆکی چاوپێکەوتنەکەی ئیمرالی بڵاودەکەینەوە

شەیری بکە لە:
دەم پارتی: لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا ناوەڕۆکی چاوپێکەوتنەکەی ئیمرالی بڵاودەکەینەوە

دوورگەی ئیمرالی کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکەی تیادا بەندکراوە

ئاڤا نیوز


دوای ئەوەی هەر یەک لە پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتارانی دەم پارتی سەردانی ئیمرالیان کرد و چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کەوت، دەم پارتی هێشتا هیچ زانیارییەکی لەو بارەیەوە نەخسوەتووەتە ڕوو. بڕیاروایە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا زانیارییەکانی ناو کۆبوونەوەکە بڵاوبکرێنەوە.


زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیوویەتی، دەم پارتی فەرمانی بە سەرجەم پەرلەمانتار و ئەندامانی کردووە کە هیچ زانیاریەک بڵاونەکەنەوە تا ئەو کاتەی خۆیان وردەکاری ناو کۆبوونەوەکە ڕادەگەیێنن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم سەردانەی دەم پارتی لەسەر داواکاری دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە بوو، دوای ئەوەی لە پەرلەمانی تورکیا داوای کرد "ئۆجەلان بچێتە پەرلەمانی تورکیا و کۆتاییهاتنی پەکەکە ڕابگەیێنێت"، بۆ ئەمەش داوکرا دەم پارتی قسە لەگەڵ ئۆجەلان بکات و ڕای ئەو لەسەر ئەو پرسە وەربگرن.


باکگراوند: ڕۆژی شەممە، 28-12- 2024، کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و ئۆجەلان لە ئیمرالی کرا، تاوەکو ئێستا هەمووان لە چاوەڕوانی دەرئەنجامی کۆبوونەوەکەن، لەبەر ئەوەی کاریگەری لەسەر داهاتووی باکووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان دەبێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ