بەشەخۆراکی سلێمانی: ئەو لەتکە نۆکانەی مێشوولە لێی داوە بەکەڵکی خواردن دێن
- بزنس
- 28 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی بەشەخۆراکی سلێمانی لەبارەی ئەو لەتکە نۆکەی مێشوولە لێیداوە ڕوونکردنەوە دەدات، دەڵێت "ئاساییە و هاووڵاتیان دەتوانن بۆ خواردن بەکاری بێنن."
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دەنگۆی ناردنی جۆرێک لەتکە نۆک لەلایەن عێراقەوە بۆ سلێمانی بڵاوبووەوە کە گوایە مێشوولە لێی داوە و بەکەڵکی خواردن نایەت، بەڕێوەبەرایەتیی بەشەخۆراکی سلێمانیش لەم بارەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات.
لێدوانی فەرمی: کامەران محەممەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی، لەمبارەیەوە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
٠ لە مانگی سێی ساڵی ڕابردوو ئەو لەتکە نۆکەمان بۆ هاتووە، ئاساییە مێشوولە لێیدابێت.
٠ ئێمە دەرمانی لێ دەدەین و مێشوولەکە مردار دەبێتەوە، بەگوێرەی یاسای عێراقیش مێشوولە مرداربووەکە حسابی پووشی بۆ دەکرێت.
٠ ئەگەر مێشوولە لە ناوکی نۆکەکەی نەدابێت، ئەوا بۆ خواردن ئاساییە و کێشەی نییە.
٠ بەشەخۆراکی زۆرمان بۆ دێت، ئەوەی زۆر بێزارمان دەکات پاقلەمەنییەکان و لەتکە نۆکە.
٠ مانگانە وەزارەتی بازرگانی عێراق دەرمانێکمان بۆ دەنێرێت بۆ ئەوەی لە پاقلەمەنییەکانی بدەین، چونکە دەزانن تووشی ئەم حاڵەتانە دەبین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو گەنجینانەی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی بەشەخۆراکیان تێدا هەڵدەگیرێت، هیچ ساردکەرەوە و گەرمکەرەوەیان تێدا نییە، ئەمەش کاریگەری لەسەر خرا بوونی بەشە خۆراکەکان دروست دەکات. ئەگەر خۆراکێکیش کەڕوو لێی بدات، بەڕێوەبەرایەتیی بەشە خۆراک لێی بەرپرس دەبێت و دەیگۆڕێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس پەیامێک ئاڕاستەی هەموو جیهان دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تا دێت ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەی میانمار بەرزدەبێتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خەزعەلی هەوڵی پەلکێشکردنی عێراق بۆ شەڕی ناوچەکە ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار