خەڵکی ناسرییە ڕێگە بە سازدانی ئاهەنگەکەی ڕەحمە ڕیاز لە شارەکەیان نادەن
- کولتوور
- 28 کانوونی یەکەم

دوو وێنەی ڕەحمە ڕیاز، گۆرانیبێژی عێراقی
ئاڤا نیوز
ئامادەکاری دەکرێت کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئاهەنگێکی جەماورەیی بۆ گۆرانیبێژی ناوداری عێراق، ڕەحمە ڕیاز ڕێکبخرێت، بەڵام خەڵکی شارەکە ڕێگە لە سازکردنی ئاهەنگەکە دەگرن و دەیان واژۆیان کۆکردووەتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئاهەنگە.
وێنە گەورەکە: بڕیاربوو لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ئاهەنگێکی جەماوەری لە شاری ناسرییەی عێراق ڕێکبخرێت، لە کاتێکدا ڕێکخەرانی ئاهەنگەکە سەرقاڵی ئامادەباشی بوون بەیاننامەیەکیان پێگەیشت کە واژۆی دەیان کەسی شارەکەی لەسەر بوو، دەلێن ڕازی نابین لەو جۆرە ئاهەنگانە لە شارەکەمان ئەنجام بدرێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: یەکێک لە ڕۆژنامەنووسانە باوەڕپێکراوەکانی ناسرییە لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، تێێدا هاتووە ڕەسەنایەتی شارەکە و شوناسی کولتووریی و بەها کۆمەڵایەتی و ئایینییەکان بە درێژایی مێژوو ڕێگای بە ئەنجامدانی ئەم جۆرە ئاهەنگانە نەداوە.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوە دەکات، حالی حازر ناسرییە ڕووبەڕووی ئالانگاریی ئابووری و کۆمەڵایەتی بووەتەوە، ئەمەش وا دەکات ئەم جۆرە چالاکییانە نەگونجێت لەگەڵ بارودۆخی گشتی دانیشتووانی شارەکە و ڕەنگە هەستی دڵتەنگی و ناڕەزایی بوروژێنێت، بەتایبەتی ئەوانەی ڕۆڵەیان لەدەستداوە لەشەڕی داعش و خۆپیشاندانەکانی تشرین.
ئەمەش بزانە: سەرەتا ڕەحمە ڕیاز و ڕێکخەرانی ئاهەنگەکە باوەڕیان بەو بەیاننامەیە نە بوو، بەڵام دواجار ڕێکخەرانی ئاهەنگەکە کارەکانییان بەشێوەیەکی کاتی ڕاگرتووە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لەبەرامبەر ئەو بەیاننامەیەدا تا ئێستا ڕەحمە ڕیاز هیچ کاردانەوە و لێدوانێکی سەبارەت بە هەڵوێستی خەڵکی ناسرییە نەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باجی گومرگی بەسەر دەیان وڵات سەپاند
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مافی ئاو بۆ ماوهی 10 ساڵ دەستەبەر دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دیمەشق و حەمای سووریا بۆردوومان دەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک دەستلەکاردەکێشێتەوە و کۆشکی سپی جێدەهێڵێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
- کولتوور
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بوراک ئۆسچیزێفت سەردانی هەولێر دەکات