"شێخی عەلەوییەکان" خەڵکی لازقییەی هێنایە سەرشەقامەکان

شەیری بکە لە:
"شێخی عەلەوییەکان" خەڵکی لازقییەی هێنایە سەرشەقامەکان

خۆپیشاندانی عەلەوییەکان - لازقییە

ئاڤا نیوز

 

دوای هێرشکردنە سەر مەزارگەی حوسێن بن حەمدان خەسیبی لە شاری حەلەب، سەدان کەس لە لازقیە و جەبلە لە کەناراوەکانی سووریا ڕژانە سەر شەقامەکان.

 

لێدوانی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: چەند چەکدارێک هەڵدەکوتنە سەر مەزارگەی ئەلخەسیبی، دوای ئەوەی پێنج خزمەتکاری مەزارگەکە دەکوژن ئاگر لە مەزارگەکە بەردەدەن.

 

زانیاریی زیاتر: پێشتریش گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکراوەتەوە تێیدا چەند چەکدارێک هێرش دەکەنە سەر مەزارگەی "ئەبو عەبدوڵڵا ئەلحوسێن ئەلخەسیبی" لە ناوچەی مەیسەلون لە حەلەب.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: خەسیبی کەناسراوە بە “شێخی عەلەوییەکان” یەکێکە لە دیارترین زانایانی سووریا و دامەزرێنەری مەزهەبی عەلەوییەکانە وەک مەرجەعێکی باڵا لای عەلەوییەکان دادەنرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ