بەهۆی دووبارە کردنەوەی پاڵاوگەیەک لە هەولێر 14 کرێکار و خاوەنی پاڵاوگەکە دەستگیر دەکرێن
- ژینگە
- 25 کانوونی یەکەم
ژمارەیەک پاڵاوگە لە سنووری شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
لە دوو هەفتەی ڕابردوودا لە سنووری پارێزگای هەولێر زیاتر لە 50 پاڵاوگەی نایاسایی داخراون. خاوەن پاڵاوگەیەکیش دوای کردنەوەی پاڵاوگەکەی و پابەند نەبوون بە بڕیارەکەوە لەگەڵ 14 کرێکار دەستگیر دەکرێت.
وێنە گەورەكە: لەماوەی ڕابردوودا بەمەبەستی پاككردنەوەی ژینگە و هەوای هەولێر لە دووكەڵی ڕەشی كارگە و پاڵاوگە نایاساییەکان، پارێزگاری هەولێر بڕیارێكی حەوت خاڵی ڕاگەیاند؛ یەكێك لە خاڵەكان داخستنی كارگە و پاڵاوگە نایاساییەكان بوو لە سنووری پارێزگای هەولێر.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "سەڕەڕای وەرگرتنی بەڵێننامە لە خاوەنی پاڵاوگە نایاساییەکان کە پابەندبن بە بڕیاری داخستنی شوێنەکانیانەوە، بەڵام پاڵاوگەیەک بەبێ مۆڵەت دووبارە دەستی بەکارکردن کردبووەوە، دوای بەدواداچوونەکانەکان، خاوەنی پاڵاوگەکە و 14 کرێکار کە لەو شوێنە کاریان دەکرد دەستگیرکران.
زانیاریی زیاتر: لەسەر بڕیاری قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر و بە بریاری دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر، بەپێی ماددەی 5ی بەرەنگاربوونەوەی بە قاچاخبردنی نەوت و بەرهەمەکانی، ئەو خاوەن پاڵاوگەیە و کرێکارەکانی ڕاگیراون و پەڕاوییان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک شەقامی سەرەکی هەولێر سبەی هەینی دادەخرێن
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
هێزەکانی سووریای دیموکرات: بەنداوی تشرین لە دەستی ئێمە دایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران فیلتەری سەر هەندێ لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا هەڵدەگرێت
25 کانوونی یەکەم
دیموكراسی له ههرێمی كوردستان.. نموونهیهک بۆ سووریای نوێ
25 کانوونی یەکەم
لە ساڵێکدا بە سەرمایەی 240 ملیۆن پرۆژەکانی وەبەرهێنان مۆڵەتیان وەرگرتووە
24 کانوونی یەکەم
کارگەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 25 هەزار هەلی کاریان ڕەخساندووە
24 کانوونی یەکەم
ئۆکسفۆرد "کەللەپووت" وەک وشەی ساڵ هەڵدەبژێرێت
24 کانوونی یەکەم
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کار بۆ چارەسەرکردنی دووکەڵی وێستگەی کارەبای خەبات دەکرێت
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری هەولێر لەبارەی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان دڵنیایی دەدات
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار ئامێری پەیوەست بە گۆڕانکاری ئاووهەوا لە هەولێر جێگیر دەکرێن
- ژینگە
- 25 کانوونی یەکەم
جۆرێکی نوێی مێرووی باڵدار لە چیاکانی کوردستان دەدۆزرێتەوە
- ژینگە
- 23 کانوونی یەکەم
زیاتر لە 16 ملیۆن دار لە عێراق دەچێنرێن