
لۆگۆی یانەی هەولێر، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بڕیار بوو ئەمڕۆ چوارشەممە 25- 12- 2024 هەڵبژاردنی دەستەی کارگێری یانەی هەولێر ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی نەگونجاوی بارودۆخی یانەکە هەڵبژاردنەکە دواخرا.
چیرۆکی سەرەکی: دوای شەش مانگ لە دەستەی کاتی کارگێری یانەی هەولێر کە لە حەوت تا نۆ ئەم ئەندام پێکهاتبوون و یانەکەیان بەڕێوەدەبرد، بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزشی هەولێر، بڕیاردرا دەستەیەکی نوێ هەڵبژێردرێت، بەڵام دوای هەڵسەنگاندنی دۆخەکە هەڵبژاردنەکە دواخرا بۆ مانگی حەوتی ساڵی داهاتوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند: لەبەر بەرژەوەندی گشتی یانە و نەگونجاوی بارودۆخی یانەی ھەولێر بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی دەستەی کارگێری، دوای ھەڵسەنگاندی دۆخەکە و ڕاوێژ لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندارەکان، بریارماندا بەدواخستنی ھەڵبژاردنەکە بۆ کاتێکی گونجاو، لەپێناو بەرەوپشوەبردنی زیاتری یانەکە.
زانیاریی بە دەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا نزیکەی 28 کەس خۆیان بۆ دەستەی نوێی کارگێری یانەی هەولێر کاندید کردبوو، هاوکات 217 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، دەنگدەرانیش حەوت کەس هەڵدەبژێرن و دەستەی کارگێریش کەسێک بۆ سەرۆکی یانەکە هەڵدەبژێرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار