بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە مەنبیج 6 کەس بوونە قوربانی

شەیری بکە لە:
بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە  مەنبیج 6 کەس بوونە قوربانی

دیمەنی گواستنەوەی یەکێک لە قوربانیانی تەقینەوەکەی مەنبیج لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتن، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز 

 

ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوەندی شاری مەنبیج تەقییەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرگریی فریاکەوتنی سووریا ڕایگەیاند، لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شەقامی تەجنید لە ناوەڕاستی شاری مەنبج دوو کەس کوژران و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، تەقینەوەکە بووەتە هۆی ئەوەی چەند ئۆتۆمبێلێکی دیکەی نزیک لە ڕووداوەکە بسووتێن و زیانیش بە چەند ماڵێک گەیشتووە.

 

باکگراوەند: مەنبیج شارۆچکەیەکە سەر بە پارێزگای حەلەب، کەوتووەتە ڕۆژئاوای کوردستان لە کانتۆنی عەفرین، لەئێستادا لە دەوروبەری مەنبیج ڕووبەڕووبونەوەی توند لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و گروپە چەکدارەکانی دیکەدا بەردەوامە و هەسەدە 15 کیلۆمەتر لە شارەکەوە دوورە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ