ئاگرەکەی لەنگەی هەولێر لە سەرەتاوە تا کۆنترۆڵکردنی؛ بۆچی بەم خێراییە تەشەنەی کرد؟

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

شەوی ڕابردوو ئاگرێکی گەورە لە لەنگەی هەولێر کەوتەوە، لە کۆی 2 هەزار و 400 دووکانی بازاڕەکە نزیکەی 35%یان سووتاون کە دەکاتە نزیکەی 800 دووکان.

لەم ڕاپۆرتەدا چیرۆکی دەستپێکردنی ئاگرەکە لە دووکانەکانی مۆبایلەوە تا کۆنترۆڵکردنی ببینە.

 لەبارەی هۆکاری تەشەنەسەندنی ئاگرەکەش بەم خێراییە و زوو کۆنترۆڵنەکردنی قسەی جیاواز هەیە، دووکانداران دەڵێن سیستەمی ئاگرکوژێنەوەی بازاڕەکە ئیشی نەکردووە، بەرگریی شارستانیش هۆکارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ؛ ئەو دووکانانەی سەرەتا سووتاون ئەو کاڵایانەیان تێدا بووە کە خێرا گڕدەگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان