نەتانیاهۆ بەرەی شەڕ دژی حووسییەکان دەکاتەوە و هەڕەشە دەکات

شەیری بکە لە:
نەتانیاهۆ بەرەی شەڕ دژی حووسییەکان دەکاتەوە و هەڕەشە دەکات

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایدەگەیێنێت، لەگەڵ ئەمریكا و چەند وڵاتێکی دیکەدا هێرشی تووند دەکەنە سەر حووسییەکانی یەمەن و لەناویان دەبەن.

 

وێنە گەورەکە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سوپای ئیسرائیل بە سەختی بۆردوومانی حووسیەکانی کرد، شەوی شەممەش سووپای ئەمریکا و بەریتانیا بە چڕی لە یەمەن حووسییەکانی بۆردوومانکرد و چەندین ناوەندی سەربازی و چەندین کۆگایان لە ناو برد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند:

- لەگەڵ ئەمریكا و چەند وڵاتێکی دیکەدا هێرشی تووند دەکەینە سەر حووسییەکانی یەمەن و لەناویان دەبەین.

-  "داوا لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەمان دەکەین ئارام  و لەسەرخۆ بن، هەموو دووژمنەکانتان لەناودەبەین وەک چۆن گرووپەکانی سەر بە ئێرانمان لەناوبرد، کارێک دەکەین نەکرابێت".

- حوسییەکان نەک تەنیا وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر کەشتیوانی دەریایی نێودەوڵەتین، بەڵکو هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیریی نێودەوڵەتیش.

- هەنگاوی زۆرەملێ و بە بڕیار و ئاڵۆز دەگرینەبەر. من ئەمە دەڵێم، ئەگەر کاتیشی بوێت، ئەنجامەکەی وەک خۆی دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ