لەسەر ئەركی پارێزگاری هەولێر گڵكۆی هونەرمەند زایەر عەبدوڵڵا دەنەخشێنرێت

شەیری بکە لە:
لەسەر ئەركی پارێزگاری هەولێر گڵكۆی هونەرمەند زایەر عەبدوڵڵا دەنەخشێنرێت

گۆڕی هونەرمەند، زایەر عەبدوڵڵا کە بە ئاڵای کوردستان داپۆشراوە

ئاڤا نیوز

 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەركی دروستكردن و نەخشاندنی گڵکۆی هونەرمەندی كۆچكردوو زایەر عەبدوڵڵا دەگرێتە ئەستۆ، بەڕێوەبەرایەتیی هونەر و شانۆش بەناوی سەرجەم هونەرمەندان و خانەوادەی هونەرمەندی كۆچكردووەوە سوپاسی ئەو كارەی پارێزگاری هەولێر دەكات.

 

وێنە گەورەكە: هونەرمەندی ناسراوی كورد، زایەر عەبدوڵڵا لە ڕۆژی 23-11-2024، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵئاوایی یەكجاری كرد، هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و شەقامی هونەری بەتایبەت، بە كۆچی دواییەكەی دڵگران بوون.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: هیوا سوعاد، بەڕێوەبەری هونەر و شانۆی هەولێر لە پەیامێكدا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پارێزگاری هەولێر دەربڕی و بە پشتیوانیکردنی هونەرمەندان و كاری هونەری گوزارشتی لێكرد. 

 

باكگراوند: هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا خەڵکی هەولێر بوو، ساڵی 1958 لە خێزانێکی هونەری و نیشتمانپەروەر، چاوی بەدونیا هەڵهێنا، زیاتر لە 50 ساڵ سەرقاڵی كاری شانۆیی و دراما بوو، لە تەمەنی 66 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد و تەرمەكەی لە گۆڕستانی كەسنەزان لە دەوروبەری هەولێر بەخاكسپێردرا.

شەیری بکە لە: