دوای ڕووخانی ئەسەد بۆ یەکەمجار بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکرێت

شەیری بکە لە:
دوای ڕووخانی ئەسەد بۆ یەکەمجار بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکرێت

کارگەیەکی دروستکردنی ماددەی هۆشبەر کە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لەلایەن هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە دەستی بەسەرداگیرا

ئاڤا نیوز

 

لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد, سەرۆکی هەڵاتووی سووریا و پێکهێنانی حکومەتی ڕاگوزەر لەو وڵاتە، بۆ یەکەمجار بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکرێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: لە سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد, سووریا یەکێک بوو لە پێگە سەرەکییەکان بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، دوای ڕووخانی ئەو دەسەڵاتەش چەندین کارگەی گەورەی دروستکردنی ئەو ماددانە دۆزرانەوە کە بەشێکیان سەر بە ماهر ئەسەد، برای بەشار ئەسەد, بەرپرسی فیرقەی چواری سوپای ئەو وڵاتە بوون.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی نوێی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند، بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان لە پارێزگای حومس دەستگیر کردووە، دواتریش ڕەوانەی دادگە کراوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەندین کارگەی بەرهەمهێنانی ماددە هۆشبەرەکان، لە لادێکانی دەورووبەری حومس، لازقیە، تەرتوس و دیمەشق هەبوون،  کە لەلایەن ئەندامانی بنەماڵەی ئەسەد بە تایبەتی ماهر ئەسەدەوە سەرپەرشتی دەکران.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ