شوێنگرەوەیەک بۆ سەرۆکوەزیرانی کەنەدا دەستنیشان دەکرێت

شەیری بکە لە:
شوێنگرەوەیەک بۆ سەرۆکوەزیرانی کەنەدا دەستنیشان دەکرێت

جەستن ترۆدۆ سەرۆکوەزیرانی کەنەدا

ئاڤا نیوز

 

پارتی لیبڕارەکانی کەنەدا شوێنگرەوەیەک بۆ جەستن ترۆدۆ، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی دەستنیشان دەکات لە ئەگەری دەستلەکارکێشانەوەی.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسانی لیبڕالی کەنەدا ئاشکرایان کردووە کە کریستیا فریلاند، وەک شوێنگرەوەی جەستن ترۆدۆ سەرۆکوەزیرانی کەنەدا دەستنیشان کراوە، ئەگەر بێتو جەستن ترۆدۆ دەستلەکاربکێشێتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: داواکارییەکانی پارتی لیبڕال بۆ دەستلەکارکێشانەوەی ترۆدۆ زیاد بوون، ئەمەش بەهۆی ئەوەی پێیانوایە کە دەسەڵاتی لاواز بووە و پشتگیری دۆناڵد ترەمپی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکای نییە.


 
ئەمەش بزانە: کریستیا فریلاند، جێگری سەرۆک وەزیرانی کەنەدا و وەزیری دارایی کەنەدا بووە، لە 16 ئەم مانگە دەستیلەکارکێشاوەتەوە، ئێستا وەک شوێنگرەوەی ترۆدۆ دەستنیشان کراوە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی کەنەدا. 

شەیری بکە لە: