ئەمریکا بە هەڵە فڕۆکەیەکی خۆی لە دەریای سوور دەخاتە خوارەوە

شەیری بکە لە:
ئەمریکا بە هەڵە فڕۆکەیەکی خۆی لە دەریای سوور دەخاتە خوارەوە

کەشتییەکی جەنگی سوپای ئەمریکا لە دەریای سوور

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی فڕۆکەیەک بەسەر ئاسمانی دەریای سووردا دەڕوات، کەشتیەکی کروزەری ئەمریکا مووشێکی ئاراستە دەکات و دەیخاتە خوارەوە. دواتر دەردەکەوێت فڕۆکەکە ئەمریکییە کە پێکراوە. بەپێی زانیارییەکانی سوپای ئەمریکا دوو فڕۆکەوانی فڕۆکەکە ڕزگارکراون.

 

وێنە گەورەکە: ئەمریکا هاوپەیمانییەتییەکی فرە نەتەوەیی بۆ ڕێگریکردن لە هێرشی حووسییەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانی  دەریای سوور پێکهێناوە. ئەمەش دوای لە کۆتاییەکانی ساڵی 2023ەوە  حووسییەکانی یەمەن هێرشەکانیان بۆ سەر ئەو هێڵە بازرگانییە نێودەوڵەتییە چرکردووەتەوە کە بە دەریای سووردا تێدەپەڕێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەی ناوەندیی ئەمریكا ڕایگەیاند، بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان یەکێک لە فڕۆکەوانەکان بریندارە، ئەوەشی پشتڕاستکردووەتەوە کە "دوژمن مووشەکی ئاراستە نەکردوون".

 


زانیاریی بەدەستهاتوو: سێنتکۆم ڕوونیکردەوە کە کەشتیی کروزەری مووشەکی ڕێنماییکراوی ئەمریکی گێتیسبێرگ "بە هەڵە لە فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری18 F/A- داوە کە دوو فڕۆکەوانی هێزی دەریایی ئەمریکی تێدابووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ