نهێنی لەبارەی تەقاندنەوەی پەیجەرەکانی حزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەکرێت
- ڕاپۆرت
- 21 کانوونی یەکەم

پاشماوەی ئەو ئامێرانەی لە دەست چەکدارانی حیزبوڵلا تەقینەوە و زیانێکی زۆری لێکەوتەوە. وێنە؛ میدیاکانی لوبنان
ئاڤا نیوز
بەرنامەیەکی ئەمریکی بە ناوی 60 خولەک، چاوپێکەوتنێک لەگەڵ بریکارەکانی مۆساد دەکات کە بەم دواییە خانەنشین بوون، ئەوان پلانی ئۆپەراسیۆنی تەقاندنەوەی پەیجەرەکانیان لە دژی حیزبوڵڵای لوبنانی دانابوو. نهێنی تەقاندنەوەی ئامێرە پەیجەرەکانی حیزبوڵڵای لوبنانی لەلایەن ئیسرائیلەوە ئاشکرا دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەو كەسەی سەرپەرشتی كۆنتڕۆڵكردن و تەقاندنەوەی ئامێرەكانی پەیجەری ئەندامانی حیزبوڵای لوبنانی جێبەجێ كرد لە 17-9-2024، لە كەناڵی (CBS)ی ئەمریكییەوە بە دەمامک و چاویلكەی ڕەشەوە دەركەوت، بە ناوی خوازراوی (گابریێل)ـە و قسەی كرد و وردەكاریی تەقاندنەوەی پەیجەرەكانی ئاشكرا كرد، كە هەزاران چەكدار و لایەنگری حیزبوڵای لوبنانی بەئامانج گرت.
زانیاریی زیاتر: بکەرەکان بە پێشکەشکارەکەیان وتووە چەند جارێک ئامێرەکانیان تاقیکردووەتەوە بۆ ئەوەی دڵنیابن کە کەمترین زیانیان دەبێت. بەو ئامانجەی ئەگەر دوگمەکە دابگرن تەنیا یەک کەس زیانی پێبگات، ئەویش خودی ئەو کەسەی ئامێرەکەی پێیە، تەنانەت ئەگەر هاوسەرەکەی یان کچەکەی لە تەنیشتییەوە بێت، بەر تەقینەوەکە نەکەوێت. ئەو كەسەشی سەرپەرشتیی تەقاندنەوەی ئامێرەکانی كردووە، وردەكاریی پلانەکەی ئاشكرا کردووە و دەڵێ 10 ساڵ ئامادەكارییان بۆ كارێكی وا كردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مۆساد پێش دوو ساڵ زانیویەتی كە حیزبوڵڵای لوبنانی ئەو ئامێرانەی لە كۆمپانیای (گۆڵد ئەپۆلۆ)ی تایوانی كڕیبوو، بۆیە پلانی جێبەجێكردنی ئەو كارە دانراوە، هەروەها كۆمپانیا تایوانییەكە ڕەتی كردەوە كە ئامێری پەیجەر AR924ی بۆ لوبنان ناردبێت، كە هەمان ئەو جۆرە بووە بە ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی حزبوڵادا تەقییەوە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: هێرشی پەیجەر و تەقاندنەوەی هاوشێوەی ئامێرەکانی پەیوەندی ڕادیۆیی لە دوورەوە کە بەهۆیەوە سەدان چەکداری حیزبوڵڵا کوژران و هەزارانیش بریندار بوون، لە ڕۆژانی دواتردا بەشێک بوو لە هەڵکشانی شەڕ لە نێوان حزبوڵڵا و ئیسرائیل، کە بووە هۆی ئەوەی هەزاران هاوڵاتی مەدەنی لە هەردوو دیوی ململانێکان ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.
لەلایەکی دیکەوە: کۆتایی مانگی نۆڤەمبەر، پۆلیسی نەرویج ئەو لێکۆڵینەوەیەی داخست کە لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوودا دەستیپێکردبوو، ئەوەش لە دوای ئەوەی کە گومان لەوەکرا کە یەکێک لە هاووڵاتییەکانی کە ئامێری پەیجەری بۆ حزبوڵڵا دابینکردووە دەستی لە ڕووداوەکەدا هەبووە.
باکگراوند: دوای دوو مانگ شەڕ، لە 27-11 بە نێوەندگیری وڵاتانی حزبوڵڵا و ئیسرائیل گەیشتنە ئاگربەست و شەڕ لە لوبنان ڕاگیرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- ڕاپۆرت
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەڕۆژانی جەژندا دەیان هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن