ئەلبانیا بۆ ماوەی ساڵێک تیکتۆک قەدەغە دەکات

شەیری بکە لە:
ئەلبانیا بۆ ماوەی ساڵێک تیکتۆک قەدەغە دەکات

لۆگۆی ئەپی تیک تۆک - وێنە: Mashable Middle East

ئاڤا نیوز 


سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا  بڕیاری دا لە سەرەتای ساڵی 2025 تیکتۆک لە وڵاتەکەیان ڕابگیرێت. 


وێنە گەورەکە: 
تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک کە نزیکەی دوو ملیار بەکارهێنەری هەیە، لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین مشتومڕی لەسەرە، چەند وڵاتێک قەدەغەیان کردووە وەکو کەنەدا، چەند وڵاتیش لە هەوڵدان قەدەغە و سنوورداری بکەن لەوانە ئەمریکا.


لێدوانی فەرمی:
ئیدی ڕاما، سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا ڕایگەیاند: "حکومەتەکەمان کاردەکات بۆ ڕاگرتنی تیکتۆک بۆ ماوەی ساڵێک، لەو ماوەیەدا دەست دەکەین بەو پڕۆگرامانەی خزمەتی پەروەرەی منداڵەکانمان دەکەن و یارمەتی دایک و باوکان دەدەن لە قۆناغەکانی خوێندنی منداڵەکانیان".

لەلایەکی دیکەوە: هەوڵەکان بۆ سنووردارکردنی تیکتۆک بەردەوامن و ئەمریکا داوای لە کۆمپانیاکانی ئەپڵ و گووگڵ کردووە لە 2025/1/19 ئەپڵیکەیشنی تیکتۆک لە ئەپ ستۆری و گووگڵ پلەی بسڕنەوە، بەڵام دیارنییە داواکارییەکە پەسەند دەکەن یان نا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ