مەسک داوا لە شوڵز دەکات دەست لەکار بکێشێتەوە

شەیری بکە لە:
مەسک داوا لە شوڵز دەکات دەست لەکار بکێشێتەوە

ئۆلاڤ شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و ئیلۆن مەسک ،ملیاردێری ئەمریکا و جیهان

ئاڤا نیوز

 

دوای ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی شاری ماگدێبۆرگ لە ئەڵمانیا، ئیلۆن مەسک ملیاردێری ئەمریکی داوا لە ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دەکات دەستبەجێ دەست لەکار بکێشێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو ڕێککەوتی 2024\20\1،  لە ڕۆژئاوای ئەڵمانیا لە شاری مەگدیبۆرگ ئۆتۆمبێلێک خۆی بەنێو بازاڕێکی تایبەت بە پێداویستییەکانی سەری ساڵدا دەکات و بەهۆیەوە 11 کەس گیانیان لەدەستدا و چەندین کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

لێدوانی فەرمی: ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئەمریکی سەبارەت بە ڕووداوەکەی ئەڵمانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: "شۆڵز دەبێت دەستبەجێ دەست لەکار بکێشێتەوە''.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕووداوەکەدا نزیکەی 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و 80 کەسی دیکەش برینداربوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: