ئاڤا نیوز
پارتی و یەكێتی بەردەوامن لە گفتوگۆ لەبارەی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی دەڵێ داواكارییەكانی ئەمجارەی حیزبەکەی جیاوازن.
وێنە گەورەکە: پارتی و یەکێتی دوو کۆبوونەوەیان لەبارەی پێکهێنانی حکومەت کردوون، بڕیارە کۆبوونەوەی سێیەمیش 7-1-2025 بکەن. هەردوو حیزب ڕێککەوتوون کار لەسەر بەرنامەیەکی هاوبەش بکەن بۆ دانانی بنەماکانی حکومڕانی کوردستان بۆ قۆناغی ئاییندە، لیژنەیەکی هاوبەش پێکهێنراوە و کار لەسەر ئامادەکردنی ڕەشنووسی بەرنامەکە دەکات بۆ کۆبوونەوەی حەوتی مانگ.
لێدوانی فەرمی: ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: "داواكارییەكانی ئەمجارەی یەكێتی جیاوازن لە ڕابردوو، ئەمجارە یەكێتی داوای هاوبەشی دەكات بۆ بەشداریكردن لە حكومەت، ئەویش لەسەر دوو بنەما، هەم ژمارەی پۆستەكان و هەم داڕشتنی پلانی حكومەت و شێوازی بەڕێوەبردن".
ئارێز عەبدوڵڵا جەختی كردەوە نابێت لەسەر پۆستێك و دوو پۆست نە پارتی و نە یەكێتیش پێكهێنانی كابینەی تازەی حكومەت پەك بخەن، بەڵكو پێویستە هەردوو لە خزمەتی پڕۆژە گەورەكەدا بن.
گۆشەیەكی دیكە: سەبارەت بە دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان ئارێز عەبدوڵڵا وتی: "بەداخەوە پارتی و یەكێتی ڕوانگە و بۆچوونیان سەبارەت بە ڕۆژئاوای كوردستان جیاوازە و پێویستە بۆچوونی هاوبەشیان هەبێت، ئێمە هەرێمی كوردستانمان هەیە و حەقە پشتیوانی براكانمان بین لە ڕۆژئاوا، لەناچوونی ئەوان و بێدەنگیی ئێمە، لە داهاتوودا مەترسیی گەورەی بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەبێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەهەولێر هەڵمەتی گرتنی سەگە بێلانەکان چڕتر دەکرێەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەردەڕەش لە ماوەی سێ ڕۆژدا باوک و کوڕێک گیانیان لەدەست دا
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق ژمارەی توشبووان و مردن بە تای خوێنبەربوون بەرزدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
21 نیسان
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
21 نیسان
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەهەولێر هەڵمەتی گرتنی سەگە بێلانەکان چڕتر دەکرێەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەردەڕەش لە ماوەی سێ ڕۆژدا باوک و کوڕێک گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یاریی نەورۆز و زاخۆ شەڕ دروست بوو، برینداری لێکەوتەوە