ئیسرائیل: حەماس هەزاران چەکداری نوێ دادەمەزرێنێت

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل: حەماس هەزاران چەکداری نوێ دادەمەزرێنێت

چەکدارێکی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی

ئاڤا نیوز

 

سەرچاوە ئیسرائیلییەکان ئاشکرای دەکەن حەماس بۆ ڕێکخستنەوەی زیاتر ڕیزەکانی، هەزاران چەکداری نوێی دامەزراندووە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ماڵپەری والای ئیسرائیل لە زاری چەند سەرچاوەیەکی سەربازیی ئیسرائیلەوە ڕایگەیاند، حەماس لە چەند مانگی ڕابردوودا هەزاران چەکداری دیکەی دامەزراندووە، ئێستا مەشق و ڕاهێنانی چڕیان پێدەکرێت بۆ شەرکردن دژی ئیسرائیل.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ماڵپەرە باسی لەوەشکرد کە چەکدارانی حەماس سەرەرای لاوازبوونیان، بەڵام هێشتا بەردەوامن لە بەرگریکردن و  شەرکردن دژی ئیسرائیل.

 

باکگراوند: لە ساڵی ڕابردووەوە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامە، بەهۆیەوە 45 هەزار هاووڵاتی فەڵەستینی کوژراون کە زۆربەیان خەڵکی سڤیلن، سەدان هەزاران کەسی دیکەش برینداربوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ