
ئاڤا دیجیتاڵ
چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی زانستیی کۆلێژی پزیشکی هەولێر و بەریتانیا دەستیپێکرد و لە ماوەی سێ رۆژ، پزیشک و پسپۆرانی هەرێمی کوردستان و عێراق و هەشت وڵاتی جیهان لە هەولێر، بە 60 توێژینەوە و بابەتی نوێی پزیشکی، گفتوگۆ دەربارەی نەخۆشییەکانی هەناو، نەشتەرگەری گشتی و خوێندنی پزیشکی لە هەرێمی کوردستان دەکەن.
"دەمانەوێت ئەو پێشکەوتنانەی لە جیهان رویانداوە و دەتوانین لە کوردستان جێبەجێیان بکەین بە یەکتریان ببەستینەوە، مەبەستمانە پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان دەرچوانی کۆلێژی پزیشکی و وەزارەتی تەندروستی و هاووڵاتیان دروست بکەین بۆ ئەوەی تێگەیشتنی زیاتر لە نێوانیان هەبێت "، ئەمە گوتەی د. شێروان رەحمان، ئەندامی دەستەی سەرپەرشتیاری کۆنفرانسەکەیە کە بۆ ئاڤامیدیا قسەی کردووە.
یەکێک لە تەوەرە سەرەکیەکانی کۆنفرانسەکە ئاستەنگ و دەرفەتەکان لەبەردەم تازە دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی بوو، بۆ ئەوەی لە سیستمی تەندروستی ڕۆڵی زیاتریان بۆ بڕەخسێندرێت.
"بۆ زیاتر رەخساندنی هەلی کار بۆ پزیشکانی تازە دەرچوو پێویستمان بە ژێرخانێکی باشی تەندروستی هەیە لە دروست کردنی نەخۆشخانە و سەنتەری نوێ و فەراهەمکردنی هەلی کار، لەهەمان کاتیش فراوان کردنی بەشەکانی پزیشکی"، د. باساک بەرزنجی، سەرۆکی سەندیکای پزیشکان، ئەمەی بە ئاڤا میدیا گوت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار