گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر کۆبانێ دەکەن
- ڕاپۆرت
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەنی نەخشەی کۆبانێ، گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوای کۆنترۆڵکردنی بەشێکی زۆری خاکی سووریا و کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد، هێزە چەکدارەکانی سووریا ڕوویان لە کۆبانێ کردووە و دەیانەوێت هەژموونی هەسەدە لەو ناوچەیە کۆتایی پێبهێنن.
وێنە گەورەکە: دوای کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی ئەسەد لە سووریا، ئێستا هێزە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا دەیانەوێت بەشەر یان بە ئاشتی کۆبانێ لە بن دەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەربهێنن و خۆیان کۆنترۆڵی شارە کورد نشینەکە بکەن.
بۆچی گرنگە؟ کۆبانێ کەوتووەتە سەر سنووری نێوان تورکیا و سووریا، بە بیانووی مەترسی بۆسەر ئاسایشی وڵاتەکەی تورکیا دەیەوێت هێزە چەکدارەکانی سەر بە پەکەکە لە کۆبانێ نەهێڵێت.
درێژەی ڕاپۆرت...
لە کۆبانێ چی دەگوزەرێت؟
دوو ڕۆژە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا هێزێکی زۆریان لە نزیک منبچ کۆکردوەتەوە و دەیانەوێت هێرشێکی بەرفراوان بکەنە سەر کۆبانێ و لە دەستی هەسەدە دەریبهێنن و کۆنترۆڵی بکەن، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، زیاتر لە 20 هەزار جەکداری گرووپە چەکدارەکانی نزییک لە تورکیا تەنیا 20 کیلۆمەتر لە کۆبانێوە دوورن و هێزێکی بێشووماریان لە نزیکی ئەو شارە کورد نشینە کۆکردوەتەوە و چاوەڕوانی کاتژمێری سفرن بۆ ئەنجامدانی هێرشەکانیان.
ئاگربەست شکستی هێنا
دوو ڕۆژە کۆبوونەوەی گرنگ و ورد هەیە لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و گرووپەکانی سەر بە تورکیا بۆ ئاگربەست و ڕێککەوتن لەسەر کۆبانێ، بەڵام هەولەکان بۆ ئاگربەست شکستی هێناو هیچ هیوایەک بۆ ڕێککەوتن نییە.
تورکیا سوورە لەسەر کۆنترۆڵکردنی شارەکە
ڕووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سووریا دەڵێت:"دوای كۆتایی هاتنی ئاگربه‌ست، هێزه‌كانی توركیا و گروپه چه‌كداره سوورییه‌كانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره، هێز و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی زۆریان هێناوه‌ته ده‌وروبه‌ری كۆبانێ تا هێرش بكه‌نه‌سه‌ر شاره‌كه".
ڕووانگە دەشڵێت "ئاگربه‌ستی كاتی نێوان “سوپای نیشتمانی” و “هه‌سه‌ده” به نێوه‌ندگیری ئه‌مریكا به‌بێ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی گشتگیر له ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب كۆتایی هات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی “سوپای نیشتمانی” ره‌تیكرده‌وه دیله‌كان، شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مەنبج و هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی كه نایانه‌وێت له شاری مه‌نبج له‌ژێر ده‌ستیاندا بمێننه‌وه، بگوازنه‌وه بۆ ناوچه ئارامه‌كان و پرسی گواستنه‌وه‌ی ڕووفاتی سوڵتان سلێمان بۆ شوێنی پێشووی چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە توركیا هێزی سه‌ربازیی گه‌وره‌ی ڕە‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه، چه‌كی قورس و زرێپۆشی بۆ ناوچه‌كانی هاوسنووری كۆبانێ ناردووه.
ئەمریکا لە نیو کۆبانێ ناکشێتەوە
ئێستا چەکدارەکان لە نزیک پردی قه‌ره‌قۆزاق له باشووری كۆبانێ كۆبوونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێی فه‌رمانن بۆ ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كه‌یان بەڵام، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا سه‌ربازانی ئه‌مریكا له كۆبانێ-ن، ئه‌گه‌ری هێرشی به‌رفراوان بۆ سه‌ر شاره‌كه نییە و زۆر کەمە، به‌ڵام له هه‌ر كاتێكدا ده‌كرێت توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی هێرش بكه‌ن و شه‌ڕ له نزیك پردی قه‌ره‌قۆزاق و به‌نداوی تشرین ده‌ستپێبكات.
لایەنە کوردیەکان چی دەڵێن؟
مەزڵوم عەبدی دەڵێت، بەرگریی لە شەرەف و ناموسی خۆیان دەکەن و تا دوایین دڵۆپی خوێن دەجەنگن و ڕووبەڕووی هەمو هێرشێک دەبنەوە، لە لایەکی دیکەشەوە ئیلهام ئە‌حمەد، نامەیەکی بۆ دۆناڵد تڕەمپ ناردووە و داوای لێدەکات ڕێگربێت لە هێرشی توورکیا بۆسەر کۆبانێ بەڵام تا ئێستا ترەمپ وەڵامی نامەکەی نەداوەتەوە.
بۆچوونە نێودەوڵەتیەکان چین
ئێوارەی دوێنی دۆناڵد ترەمپ قسەی کرد و باسی سووریا کرد وتی:" تورکیا لە سووریا یاریەکی باش دەکات و وابزانم براوەی سەرەکیش لەو یاریە هەر تورکاکانن، ئەوان زیرەکن و دەزانن چی بکەن ئەوان لە پشت ڕووخانی ئەسەدەوەن، ئەوان ئەوەی ویستیان بە دەستهێنا".
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئەنالێنا بێربۆک لە پەیامێکی(ئێکس) دا دەڵێت: کۆبانێ سیمبوڵی خەباتی قارەمانانەی گەلی کوردە لە دژی داعش وخوێنڕشتنی زۆر دوایین شتە کە پێویستە خەڵک دوای 14 ساڵ لە جەنگ بیدات.
چی ڕوودەدات: هەموو ئەگەرەکان باس لەوەدەکەن گرووپەکان بە هاوکاری تورکیا هێرش دەکەنە سەر کۆبانێ بەڵام چاوەڕێی دەرچونی هێزەکانی ئەمریکا دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن: هەسەدە هاوپەیمانێکی گرنگی ئێمەیە لە سووریا
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا داواکارییەکانی یەکێتی لە کابینەی داهاتووی حکومەت ئاشکرا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: نزیکین لە ئاگربەستی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەفی خەڵک؛ لێبوردن بۆ زیندانیانی نەخۆش بەردەوام دەبێت
- ببینە و ببیستە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆری ئاڤا؛ بۆچی سزای لەسێدارەدان جێبەجێ ناکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڵایەکی گەورەی کوردستان دەبرێتە سەر قەڵای هەولێر
15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: ئاڵای کوردستان هەڵگری پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و خۆڕاگرییە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕادەگرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم لێدوانی جۆرج وسوف دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد
15 کانوونی یەکەم
لە چەند ڕۆژی داهاتوو پارەی بژمێرەکان خەرج دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 15 کانوونی یەکەم
نەتانیاهۆ لەبارەی سووریاوە چی وت؟
- ڕاپۆرت
- 15 کانوونی یەکەم
لە غەززە چی دەگوزەرێت؟
- ڕاپۆرت
- 15 کانوونی یەکەم
پێش ڕووخانی ڕژێمەکەی، ئەسەد لەبارەی تورکیا چی بە ئێران گوتبوو؟