
ئەحمەد شەرع، فەرماندەی هێزەکانی تەحریرولشام، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەرع، داوای هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا دەکات کە لە سەردەمی بەشار ئەسەدەوە بەسەریدا سەپێنراون.
وێنە گەورەکە: لە سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد چەندین سزا لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە بەسەر سووریادا سەپێنراون و تاوەکو ئێستاش بەردەوامن، دوای کۆتاییهاتنی رژێمی ئەسەد داوا دەکرێت سزاکانی سەر ئەو وڵاتە هەڵبگیرێن و تەحریرولشام-یش لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد شەرع، فەرماندەی هێزەکانی تەحریرولشام کە ئێستا کەسی یەکەمی سووریایە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕایگەیاند: ڕێگە نادات سووریا بکرێتە خاڵێک بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل یان هەر وڵاتێکی دیکە، هاوکات داوای لە ئیسرائیل کرد لە خاکی سووریا بکشێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بیانووی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا بەمەبەستی لاوازکردنی حیزبوڵڵا بوو کە بە مەترسی بۆ سەر وڵاتەکەی دەزانی، ئەحمەد شەرع دەڵێت "ئێستا ئەم پاساوە نەماوە".
ئەمەش بزانە: تەحریرولشام بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع تاوەکو ئێستا لە لیستی تیرۆری نێودەوڵەتیدایە، سووریاش کۆمەڵێک سزای لەسەرە، دەسەڵاتی نوێی سووریا ڕایگەیاندووە ئامانجی سەرەکییان سەقامگیریی سووریایە و داوا لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات سزاکانی سەر وڵاتەکەی هەڵبگرێت کە لە سەردەمی ئەسەد بەسەریدا سەپێنرابوون.
لەلایەکی دیکەوە: لەدوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، میدیای ئەمریکی بڵاویانکردووەتەوە کە ئیدارەی ئەمریکا بیر لەوەدەکاتەوە تەحریرولشام لە لیستی تیرۆر دەربهێنێت. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش نوێنەریان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەحمەد شەرع دیاریکردووە.
باکگراوند: لە ڕۆژی 8ی دیسێمبەر هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بە سەرپەرشتی ئەحمەد شەرع توانییان دیمەشقی پایتەختی سووریا کۆنترۆڵ بکەن و کۆتایی بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەهەولێر هەڵمەتی گرتنی سەگە بێلانەکان چڕتر دەکرێەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەردەڕەش لە ماوەی سێ ڕۆژدا باوک و کوڕێک گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
21 نیسان
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
21 نیسان
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەهەولێر هەڵمەتی گرتنی سەگە بێلانەکان چڕتر دەکرێەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەردەڕەش لە ماوەی سێ ڕۆژدا باوک و کوڕێک گیانیان لەدەست دا