ژن و مێردێک هەردووکیان فەرمانبەر بن چۆن زەوییان پێدەدرێت؟

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

ئاڤا بەدواداچوون بۆ گۆشەیەکی جیاوازی دابەشکردنی زەوی دەکات. بەدواداچوونەکەش ئەوەیە ژن و مێردێک ئەگەر هەردووکیان فەرمانبەر بن و خزمەتیان زۆر بێت، چۆن زەوییان پێدەدرێت؟

 

لێدوانی فەرمی: زەردەشت ڕەفیق، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەگەر فەرمانبەرێک هاوسەرگیری کردبێت و دوای هاوسەرگیری زەوی و خانوو و یەکەی نیشتەجێىوونی لەلایەن حکومەتەوە پێدرابێت، ئەوا ئەمجارە زەوی پێنادرێت، بەڵام پێش هاوسەرگیری ئەگەر سوودمەند بووبێت، ئەوا هیچ کێشەیەک نییە و ئاساییە ئێستا پرۆسەکە دەیگرێتەوە، واتە زەوی پێدەدرێت.

 

زانیاریی زیاتر: لەبارەی هاوسەرانیش، ئەگەر دوای هاوسەرگیری هەردووکیان بەهیچ شێوەیەک لە حکومەت سوودمەند نەبووبن، ئەوا یەکێکیان زەوی پێدەدرێت،  کامیان خاڵی زۆرتر بێت زەوی بەو دەدرێت، ئەگەر ژن و مێردێکی هەردووکیان خزمەتیان وەکو یەک بێت، جیاوازی نییە کامەیان پێشکەشی بکەن، زەوی بەو کەسەیان دەدرێت.

 


لەلایەکی دیکە: لەبارەی قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەویش لە سلێمانی، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانی دەڵێت: زەوی ئامادەیان هەیە، بۆ تیروپشک و دابەشکردنی زەویش چاوەڕوانی وەزارەتەکانن ناوەکانیان بۆ بنێرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ