ترەمپ: کار بۆ کشانەوەی سەربازەکانمان لە سووریا دەکەین

شەیری بکە لە:
ترەمپ: کار بۆ کشانەوەی سەربازەکانمان لە سووریا دەکەین

دۆناڵد ترەمپ، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

دۆناڵد ترەمپ سەرکۆنەی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا دەکات دوای ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد لە سووریا {کە مەبەستی هێرشی گرووپەکانە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە}.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کە مانگی داهاتوو دەستبەکار دەبێت، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “تورکیا ئۆپەراسیۆنی نەخوازراو و نادۆستانەی لە رێگەی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە خۆی لە سووریا ئەنجامداوە”.

لەبارەی ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەدیش گوتی: "دەزانم {ئەردۆغان} لەپشتی بوو، کەسێکی زیرەک و تووندە، ئەو گرووپانەی ئێستاش لە سووریان لەلایەن تورکیاوە کۆنترۆڵکراون، ئێمەش کێشەمان لەگەڵ ئەمەدا نییە".

لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکاش لە سووریا کە هاوپەیمانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)یە بەسەرکردایەتی کورد، ترەمپ گوتی، 900 سەربازمان لە سووریا هەیە، نایەوێت سەربازەکانی لەوێ بکوژرێن و کاردەکات بۆ گەڕانەوەیان. هەروەها
هیچ کەسێک نازانێت داهاتووی سووریا چۆن دەبێت، بەڵام بڕوام وایە تورکیا براوەیە.

 

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ