بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران بارزانی ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی قەتەر بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 16 کانوونی یەکەم
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و هەندێک لە بەرپرسانی دیکەی حکومەتی هەرێم ئامادەی ڕۆژی نیشتمانیقەتەر بوون لە شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و حیزبی، لە شاری هەولێر ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی قەتەر بەڕێوەچوو.
وێنە گەورەكە: 18-12ی هەموو ساڵێك ڕۆژی نیشتمانیی وڵاتی قەتەرە، قەتە یەكێكە لەو وڵاتانەی پەیوەندیی لەمێژینەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە و نزیكەی ساڵێكە بە فەرمی كونسوڵخانەی خۆی لە شاری هەولێر كردووەتەوە و ئێستا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و قەتەر لە ئاستێكی باڵادایە.
لێدوانی فەرمی: حوسێن بن عەلی، كونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر لە ڕێوڕەسمەكەدا، ڕایگەیاند: شانازیی بە وڵاتەكەمان دەكەین كە ئێستا لەسەر نەخشەی جیهان ناوێكی دیارە لە بوارەكانی سیاسی و ئابووری، بە خۆشحاڵییەوە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی بەرزدایە بەتایبەت لە بواری دیپلۆماسی و ئابووری، هەر بۆیە بڕیاری كردنەوەی كونسوڵخانەی گشتیی وڵاتەكەمان لە هەرێمی كوردستان دا. هاوکات سەردانی بەرپرسانی هەردوولا لەچوارچێوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانمان بەردەوامە.
لەلایەكی دیكەوە: سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان لە وتارێكیدا لە ڕێوڕەسمەكەدا پیرۆزبایی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ئاراستەی هاووڵاتیان و حكومەتی وڵاتی قەتەر كرد و ڕایگەیاند: قەتەر پێشكەوتنی خێڕای بەخۆیەوە بینیوە و سیاسەتی هەرێمی كوردستان كراوەیە بە دونیای دەرەوە، پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وڵاتی قەتەر بەهێزە و بەردەوامە و لە ئاستێكی بەرزدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەهەولێر هەڵمەتی گرتنی سەگە بێلانەکان چڕتر دەکرێەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەردەڕەش لە ماوەی سێ ڕۆژدا باوک و کوڕێک گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
21 نیسان
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
21 نیسان
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەهەولێر هەڵمەتی گرتنی سەگە بێلانەکان چڕتر دەکرێەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەردەڕەش لە ماوەی سێ ڕۆژدا باوک و کوڕێک گیانیان لەدەست دا