بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خولێکی پزیشکیی سەربازی  بۆ پێشمەرگە دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خولێکی پزیشکیی سەربازی  بۆ پێشمەرگە دەکرێتەوە

دیمەنی ژمارەیەک پێشمەرگە لە کاتی وەرگرتنی خولێکی پزیشکیی سەربازیی، وێنە: وەزارەتی پێشمەرگە

ئاڤا نیوز 

 

خولێکی پزیشکیی سەربازیی پێشکەوتوو بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دەکرێتەوە و یەکەمجاریشە سیستمەکە لە سەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەرێمی کوردستان پەیڕەو دەکرێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە 90 پێشمەرگە بەشداریی لە خولی خوێندنی پارامێدیکی پزیشکیی سەربازیی دەکەن و وانەی تایبەتیان پێ دەدرێت، هاوکات خولەکە بەسەرپەرشتیی هێزەکانی ئەمریکا ڕێک دەخرێت و پرۆژەکەش بەردەوامی دەبێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت:  ئەو پێشمەرگانەی لەو خوولە بەشداری دەکەن بۆ ماوەی یەک ساڵ ڕاهێنانی تایبەت بە ڕزگارکردنی ژیانی بریندار و نەخۆشەکان لە حاڵەتە کتوپڕەکاندا وەردەگرن، هاوکات خولەکە لەلایەن ئەنیستیتۆتی گشتیی پارامێدیکی ئەمریکی باوەڕپێکراو دەبێت.

 

لێدوانی فەرمی: د. ڕەزا ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتیی کاروباری پزیشکیی گشتیی پێشمەرگە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دەرچووانی خولەکە دەبنە پارامێدیکی پزیشکی و فێری ئەوە دەکرێن کە چۆن چارەسەری بریندار و نەخۆشەکان بکەن بەرلەوەی بگەنە نەخۆشخانە.

 

لەلایەکی دیکەوە: خولەکە لەسەر پرۆگرامی خویندنی زانکۆی واشنتن دانراوە، هاوکات لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا و کۆنسوڵخانەی وڵاتەکە لە هەولێر پاڵپشتی دارایی دەکرێت.

 

بۆچی گرنگە: کاتێک لەنیو هێزە سەربازییەکانی جیهان ڕووداوێک ڕوو دەدات، ئەوا سوود لە پارامێدیکی پزیشکیی وەردەگرن، بۆیە ئامادەکردنی ئەم پێشمەرگانە بۆ وەزارەتەکە گرنگە و بریندارەن و نەخۆشەکان کەمتر ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ