
لۆگۆی پارتی و یەکێتی
ئاڤا نیوز
شاندی دانوستاندنکاری پارتی و یەکێتی سبەی لە پیرمام کۆدەبنەوە تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکەن.
وێنە گەورەکە: دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لایەنەکان لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێدان، پارتی و یەکێتی وەک براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردن گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش گەڕی دووەمی کۆبوونەوەکانیان دەستپێدەکەن.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد شەهاب، ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی بۆ ئاڤا نیوز ڕایگەیاند، "سبەی سێشەممە 17-12-2024 شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لە پیرمام کۆدەبنەوە جگە لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە بەتایبەت دۆخی سووریا گفتوگۆی نێوان شاندی هەردوولا دەبێت".
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی پۆستەکانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی دەیەم پرسی سەرەکیی گفتوگۆی کۆبوونەوەکە دەبێت.
ئەمەش بزانە: شاندی پارتی پێکهاتوون هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح، هاوکات شاندی یەکێتی لەپاڵ قوباد تاڵەبانی، ڕزگار حاجی، دەرباز کۆسرەت، ڕێواز فایەق و شاڵاو شێخ سەڵاح پێکدێن و ئاماج ڕەحیم بۆ شاندەکە زیادکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەهەولێر هەڵمەتی گرتنی سەگە بێلانەکان چڕتر دەکرێەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەردەڕەش لە ماوەی سێ ڕۆژدا باوک و کوڕێک گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
21 نیسان
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
21 نیسان
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەهەولێر هەڵمەتی گرتنی سەگە بێلانەکان چڕتر دەکرێەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەردەڕەش لە ماوەی سێ ڕۆژدا باوک و کوڕێک گیانیان لەدەست دا