ئیسرائیل سێ گوندی دیکەی لە سووریا داگیرکرد

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل سێ گوندی دیکەی لە سووریا داگیرکرد

چەند تانک و چەند سەربازێکی ئیسرائیلی لە پارێزگای درعا لە سووریا

ئاڤا نیوز

 

دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سوپای ئیسرائیل هاتۆتە نێو خاکی سووریا و لە باشووری وڵاتەکە چەند کیلۆمەترێک پێشڕەویی کردووە، بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، ئیسرائیل دەستی بەسەر سێ گوندی دیکەی سووریا داگرتووە.

 

وێنە گەورەکە: لەدوای ڕووخانی دەسەڵاتی 53 ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد، ئیسرائیل چەندین هێرشی ئاسمانی بۆ سەر سووریا ئەنجامداوە. لەهەمان کاتدا  لە ڕێگەی هێرشی زەمینییەوەش پێشڕەوی بۆ سەر باشووری ئەو وڵاتە دەستپێکردووە و چەند گوند و شوێنێکی داگیرکردووە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بە پێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئەنادۆڵ، سوپای ئیسرائیل لە پێشڕەوییەکانیدا بەرەو باشووری سووریا بەردەوامە، گوندی (جوملە)ی سەر بە پارێزگای درعای لە باشووری سووریا داگیرکردووە، ھەروەھا دەستی بەسەر گوندەکانی (مەزرعەت، بەیت جن و مەغەر میر)ی سەر بە پارێزگای دیمەشق داگرتووە.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لەم چەند ڕۆژەی دواییدا سوپای ئیسرائیل ھێرشە ئاسمانییەکانی بۆسەر ئامانجە سەربازییەکان لە سووریا چڕکردووەتەوە، ئەوەش بە پێشێڵکردنێکی ڕوونی سەرەوریی سووریا لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دادەندرێت.

 

باکگراوند: دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد، ئیسرائیل ھەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتننامەی ساڵی 1974 کە لەبارەی هێڵی جیاکردنەوەی سنوورەکەی لەگەڵ سووریا بوو، ڕاگەیاند و ناوچەی عازلەی سەر بە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکرد.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ